دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خەرجکردنی پارەی قۆناغی دووەمی خوێندکارانی تواناسازی لەدەروەی وڵات و بڕی پارەکەش زیاتر لە 600 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و بەشێوەی چەک دابەشەدکرێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی 652 هەزار و 800 و پەنجا و هەشت دۆلاری ئەمریکی وەک لیستی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دووەمی دەرچووانی تواناسازی.
وتیشیلە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خوێندنیان بە سەرکەوتوی تەواو کردەوە و، پاکتاوی داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلای حکومەت ماوە، پێشوتر لیژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدابوو بە خەرجکردنی بڕی (652858 دۆلار) بۆ لیستی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی.
رونیشکردەوە، بەهۆی چەند کێشەیەک لە (بانکی کوردستان) خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە دواکەوت، لە ئێستاشدا وەزارەتەکەمان کاتی دابەشکردنی چەکەکان ڕادەگەیەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند: سەرجەم ئه و دەرچوانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە، که ناویان لە (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی هاوپێچدا هاتوە و، ژمارەیان (54) دەرچوە، لەڕێکەوتی (27/5/2018) تا (13/6/2018) سەردانی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پێدانی مافە داراییەکان بەپێی ئەو خشتەیەی لە سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوکراوەتەوە.[1]
#25-05-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,976 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!