نووسەر: نەجات ڕۆستی
بابەت: میدیایی
چاپخانەی بینایی- سلێمانی
ساڵی چاپ/ 2018
ئەم کتێبە لەسەر ئەرکی نووسەر هاوڕێیەکی نووسەر چاپ کراوە.
نوێترین کتێبی نووسەر نەجات ڕۆستییە،تا (2018) له و کتێبەدا نووسەر باس لەوە دەکات کە چۆن پەیامنێر دەبێت مامەڵەیەکی میدیایی لەگەڵ ڕووداوەکان و پێشهاتەکان بکەن.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا نووسیویەتی: کاری پەیامنێری یەکێک له و ئەرک قورس و ماندوانەی کە پەیامنێر بۆ ئەوەی زانیاری دەستکەوێت دەبێت گەڕان و بەدواداچوونێکی زۆر ئەنجامبدات و بە کارێکی مەترسیداری لەقەڵەم دەدات.
نووسەر لە بەشێکی کتێبەکەیدا باس لە پەیامنێر بەگشتی دەکات و بەشێکی تری کتێبەکەی بۆ پەیامنێری جەنگ تەرخان کردووە. نووسەر باس له و دەکات کە لە کتێبەکەیدا هەوڵیداوە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و زانستی پەیامنێر فێر بکات کە چۆن ڕۆژانە بتوانێت ڕۆماڵی ڕووداوەکان بکات.
نووسەر باس لەوە دەکات کە هەوڵیداوە ئه و کەسانەی کە کاری پەیامنێری دەکەن یان بەنیازن کاری پەیامنێری بکەن ئاشنا بکات کە چۆن ڕووداوەکان ڕۆماڵ بکەن و زانیاری بگەیەنە گوێگر و خوێنەر و بینەر.
نووسەر له و کتێبەدا زیاتر له 30 سەرچاوەی بەکارهێناوە.
PUKmedia ناساندن / جەواد حەیدەری
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,321 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!