وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم ئه و شوێنانەی کاری دەرکردنی جن، نوشتە، سیحر و جادوی تیایدا ئەنجامدەدرێت قەدەغە بکرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاندوە، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ئەوقاف و دوای ئاڕاستەکردنی نوسراوی فەرمی بەژمارە 153 لەڕۆژی 14-10-2019 بۆ ەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ بنەبرکردنی دیاردەی (نوشتە، سحر، جادو دەرکردنی جن) کە لەلایەن هەندێک کەسی بەرژەوەندی خوازو دور بەهای کۆمەڵایەتی و ئایینی پیرۆزە، سۆزی خەڵک دەقۆزنەوە، بڕیاردرا سەرجەمیان قەدەغە بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە وەزارەتی ناوخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی فەرمی وەڵامی داواکاریەکەی وەزارەتی ئەوقافی داوەتەوە، فەرمانی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم کردوە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف کار بکەن بۆ نەهیشتنی ئەو دیاردە.
وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەشکردوە، بنبڕکردنی دیاردەی نوشتە، سحر، جادو دەرکردنی جن یەکێکە لەخاڵەکانی بەرنامەی کاری وەزارەتەکەیان لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,230 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!