هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دەرکردنی بڵاڤۆکی "ورە"، خەباتی شاخی بەگوڕتر لە جاران نزیکی ستراتێژیی لێکگرێدانی خەباتی شار و شاخ لە کوردستانی ئێران کردەوە.
26ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە بڵاوبوونەوەی نامیلکەی تایبەت بە ڕاسانی خاکی پۆشان، ڕۆژێکی مێژوویی لە خەباتی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کرا.
لەم ڕۆژەدا "ورە" کە بە بڵاڤۆکی پێشمەرگانە نیزامی پێناسە کراوە، لەلایەن بەشی پەروەردەی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەچاپ و بڵاو بووەوە.
ئەم بڵاوکراوەیە کە لە سەروتاری یەکەم ژمارەی خۆیدا باس لە "ئەقڵییەتی سەربازی و ستراتێژیکی پێشمەرگە" دەکات، لە چەشنی خۆیدا لەنێو گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێوێنە و باڵێکێشە.
دیزاین و کاری گرافیکیی ئەو بڵاوکراوەیە لە ئەستۆی هونەرمەندی نیشتمانی و دەروەستی گەلەکەمان کاک "ئاسۆ مامزادە" بووە کە بە جوانترین شێوە ڕازاندوویەتیەوە.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە کوردستان داوا لە توێژەران و تێکۆشەرانی دوێنێ و ئەمڕۆی گەلەکەمان دەکات کە بە ورە و وزەی نوێیەوە یارمەتیدەری ئەم ڕێگە و ئەزموونە هزری و نیزامییە بن.
ئیمەیلی پێوەندیگرتن بە بڵاڤۆکی ورە: Lehon2710@gmail.com · Updated 21 hours ago
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,077 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!