نەبەز محێدین، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی #هەولێر# ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-01-2020 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی 2019دا توانیویانە 170 پرۆژە بەگوژمەی زیاتر لە 5 ملیار و 427 ملیۆن دینار ئەنجام بدەن کە 40 لەو پرۆژانە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی شارەوانییەکان بووە.
وتیشی: لەڕووی خزمەتگوزاری ژینگەیی توانیویانە زیاتر لە 337 تۆن زبڵ بەگوژمەی 23 ملیار و 262 ملیۆن دینار فڕێ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕی 11 ملیار و 616 ملیۆن دینار داهاتی شارەوانییەکان بووە و خەرجییەکانیان زیاتر لە 47 ملیار و 772 ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
داهات وخەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ساڵی 2019
|
|
|
|
ئەوەشی خستەڕوو: مۆڵەتیان بە 118 پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی داوە و 1360 شوێنی دوکان و بازاڕی هاوچەرخیان بەکرێ داوە هاوکات لەگەڵ مۆڵەتی ڕێگەپێدان بەدروستکردنی 1075 خانوو.
بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی هەولێر: لەساڵی 2019دا زیاتر لە 540 کاری نەهێشتنی زیادەڕەوییان ئەنجامداوە و 75 شەقامی گرنگیان چاککردووەتەوە کە بڕی 368 تۆن قیریان تیادا بەکارهێناوە.[1]
داهات، خەرجییەکان و پرۆژە جێبەجێکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ساڵی 2019
|
|
|
|
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,951 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!