نووسینی: #ماکوان کەریم#
ئەو کۆمەڵە ڕووداو و بەسەرهاتەیە کەبەسەر مامۆستا ماکواندا هاتووە و لەژیانی خۆیدا ڕوویداوە باسی ئەوە ئەکات کە چۆن ڕووبەڕووی جیهانی جنۆکەکان و شەیتانەکان بۆتەوە و چی بینیووە ئەم ڕووداوانەش بەهۆی ئەوەوە تووشی بوون کەهەوڵیانداوە سیحری لێ بکەن و بەوهۆیەوەش کەوتۆتە نێوان ململانێی ئەم جیهانانە.
مامۆستا ماکوان تاکە کەس نییە کە ئەم شتە نامۆیانەی بەسەر هاتبێ و لە ژیانیا ڕوویدابێ بەڵکوو هەرکەسێکی دیکەش کە سیحری لێکرابێت یان هەوڵ درابێ بۆ ئەوەی سیحری لێ بکرێت ڕووبەڕووی جنۆکە بۆتەوە تووشی ئەو نەهامەتیانە بووە بەڵام کەمیان سەرگوزشتەی خۆیانیان گێڕاوەتەوە و خەڵکیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
مامۆستا ماکوانیش یەکێکە لەو کەسانەی کە تەواوی بەسەرهات و سەرگوزشتەی خۆی نووسیوەتەوە، بڵاوی کردۆتەوە تا ئێمەش سوودی لێ ببینین و بەرچاو ڕوونیەکی زیاترمان بۆ پەیدا ببێت سەبارەت بەو جیهانانە و ڕووبەڕووبوونەوەی جنۆکە و شەیتانەکان، ئەگەر تۆ کەسێکیت خوازیاریت زانیاری و شارەزایی زیاترت بۆ پەیدا ببێت سەبارەت بەو بابەتانە ئەوا ئەم پەڕتووکەی بەردەستت یارمەتیدەرێکی باش ئەبێت بۆت. [1]
Lees het boek: مەملەکەتی شەیتان؛ بەرگی 03
Aantal keer gedownload:
12,804 Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 31,793 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!