بۆ هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
بەرێزان/ ستافی قایمقام و ئیدارەی بەرێوبەری شاری دەربەندیخان
ئێمە وەک بنەماڵەی عەلی شامارو ڕەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس خانویەکمان هەیە لە شاری دەربەندیخان ڕوبەرەکەی (500)مەترە، لە ئێستادا بەباشی دەزانین وەک خزمەتێک بە هاوڵاتیانی دەربەندیخان خانوەکەمان ڕادەستی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان بکەین. یا هەر فەرمانگەیەکی دیکە کە پێویستیان بەو شوێنە هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان.
بۆ هەر پێشهات و ڕوبەروبونەوەیەک لەهەمبەر مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆناو، بۆ پرکردنەوەی کەلێنێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی شارەکەمان، ئامادەین لە ئێستاوە تا چەند ساڵی داهاتوو، یان تا ئەو کاتەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شارەکە نامێنێت، ئەم دیاریە چکۆلانەیە ببەخشین.
لەگەڵ ڕێزی خانەوادەی
عەلی شامار و ڕەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,434 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!