- 05-09-2020
- 04-09-2020
- 03-09-2020
- 02-09-2020
- 01-09-2020
- 31-08-2020
- 30-08-2020
- 29-08-2020
- 28-08-2020
- 27-08-2020
- 26-08-2020
- 25-08-2020
- 24-08-2020
- 23-08-2020
- 22-08-2020
- 21-08-2020
- 20-08-2020
- 19-08-2020
- 18-08-2020
- 17-08-2020
- 16-08-2020
- 15-08-2020
- 14-08-2020
- 13-08-2020
- 12-08-2020
- 11-08-2020
- 10-08-2020
- 09-08-2020
- 08-08-2020
- 07-08-2020
06-09-2020
- 07-09-2020
- 08-09-2020
- 09-09-2020
- 10-09-2020
- 11-09-2020
- 12-09-2020
- 13-09-2020
- 14-09-2020
- 15-09-2020
- 16-09-2020
- 17-09-2020
- 18-09-2020
- 19-09-2020
- 20-09-2020
- 21-09-2020
- 22-09-2020
- 23-09-2020
- 24-09-2020
- 25-09-2020
- 26-09-2020
- 27-09-2020
- 28-09-2020
- 29-09-2020
- 30-09-2020
- 01-10-2020
- 02-10-2020
- 03-10-2020
- 04-10-2020
- 05-10-2020
- 06-10-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی ناوەندی
بەدلیسبەدلیس دا و لە کاتژمێر 01:00 تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییانی 24 گوند قەدەغە دەکرێت.
[1]
- ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاوی کردەوە،
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە بەنیازە پارتێکی نوێ دامەزرێنێت بۆ ئەمەش نامەی سیاسی ئاراستەکردووە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی پەیمان خون کەبووتەر بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندانی
مەریوانمەریوانەوە، دەستی شکا و برایە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.
[8]
باشووری کوردستان
- کۆپتەرە جەنگییەکانی جۆری کۆبرای سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەکتۆریا، پیربۆلا و دوبشک-یان لە حەفتانین بۆردومان کرد.[1]
- چەند ڕۆژێکە چەکدارانی
داعشداعش هێرشەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دیالە چڕکردووەتەوە، بەجۆریک لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، 25 کەس لە پۆلیس، سەرباز، چەکداری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و تەنانەت هاووڵاتییان کوژراون، یان بریندار کراون.
[3]
- لە دژی پەراوێزخستنی
هەڵەبجەهەڵەبجە، ژمارەیەک لەچالاکوانان و توێژەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و هۆشدارییان دایە بەرپرسانی شارەکە، چیتر پەراوێزخستنی شارەکە قبووڵناکەن.
[6]هەڵەبجە، 72 کاتژمێر دەدرێتە دەسەڵات بۆ چارەسەکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیار عومەر سەرپەرشتیاری دەستەی بە هەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستەیەکمان دامەزراندووە کە لە ڕێگەیەوە پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکە و چۆنێتی پرۆژەکە بە خەڵک دەناسێنێت، تاوەکو بتوانین پارێزگای سلێمانی والێبکەین ببێتە هەرێمێکی جیاواز و سەربەخۆ.[5]
- بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پاوان و دارستانی
سلێمانیسلێمانی، لە ئاگرەکەی گۆیژەدا زیاتر لە 200 دۆنمی چیاکەی سووتاندووە، ژمارەیەکی زۆریش دار سووتاون کە تەمەنیان لە 50 ساڵ زیاتر بووە.
[2]
- ئەمڕۆ دوو کەس کە عەرەبن لەسەر ڕێگای نێوان شەنگال و ناحەیەی تەلعوزێر بە کوژراوی دۆزرانەوە. جەلال خەلەف بەرێوەبەری ناحەیەکە ڕایگەیاند، هەردوو کەسەکە ئاسەواری گولە بەسەریانەوە دیارە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.[1]
- بە ئامادەبوونی نوێنەری
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئایین و ئایینزاکان و ژمارەیەک لە پێڕەوانی ئایینی زەردەشتی، لقی
هەولێرهەولێری ئاتەشگەی زەردەشتییەکانی کوردستان لە هەولێر کرایەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی
هەسەدەهەسەدە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەبێت. مستەفا بالی مەترسیی خۆی لە دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و ڕایگەیاندووە، ”ئەگەر تورکیا هێرش بکات، ئەوا هێزەکانمان بەرگری لەخۆیان دەکەن“.[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە تویتەری وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی باشووری کوردستان کۆتاییهاتووە.[2]
- ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەروبەندی دروستکردنی مووشەکی باڵداری کروزە، کە مەودای هەڵدان و گەیشتنی دەگاتە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر.[3]
- ماڵپەری (T24)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەیان تانک و زرێپۆشی لەسەر سنووری سووریاوە گواستووەتەوە بۆ سنوورەکانی یۆنان. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تانک و زرێپۆشەکانی تورکیا، 40 دانە دەبن، کە لە سنووری سووریاوە لە هەتای و ڕەیحانلی گواستراونەتەوە بۆ ئێدیرنا لەسەر سنووری یۆنان.[4]
- پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە سەرسنووری یۆنان کۆکردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشیەوە.[1]
- وتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند: شەڕی داعش شەڕێکی سەخت بوو، پێشمەرگە ئازایانە بەشداری شەڕەکەی کردو شەهیدو برینداری زۆریداوەو لە 2014ەشەوە بڕی 6 ملیار دۆلارمان پێداون و بەردەوامیش دەبین لە هاوکارییەکانمان و لە شەڕی پاشماوەکانی داعشیشیدا هاوکاریان دەکەین.
[7]
- لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دوای نزیکەی ساڵێک وەکو گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە، کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا و ڕایگەیاند، خۆشحاڵە بە دۆستایەتیی لەگەڵ کورد، ئێستاش لە کوردستان چەندین دۆست و هاوڕێم هەن. گوتیشی، هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و بەرچاوی بینیوە لە شەڕی دژی داعش. هاوکات گوتەبێژی نوێی هاوپەیمانییەکەش دیاریکرا.[2]
- تانیا مەحموود، گەورە ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەلایەن گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا و دەڵێت وەکو مەدەنییەک لە ڕیزەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خەڵاتکراوم و خەڵاتی شارەزاییە لە بواری دژەتیرۆر.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen