لە ڕۆژی #18-12-1992# لە #هەڵەبجە# لەدایکبووە، لە #سلێمانی# قۆناغەکانی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی تەواوکردووە، ساڵی 2017 بووە بە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی سیاسەت.
لە ساڵی 2009ەوە دەستی بە کاری ڕێکخراوەیی کردووە و سەرەتا لە بواری شانۆ و نواندن کاری کردووە و دواتریش وەکو دەرهێنەر کاریکردووە.
دوای ئەوەی دەچێتە زانکۆ دەست بە چالاکیی مەدەنی و سیاسیی و ڕۆژنامەوانیی دەکات و کورد گروپ بۆ توێژینەوە دادەمەزرێنیت.
لە ساڵی 2015ەوە ئەندامی ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسییە و ساڵی 2016 یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی گروپی مادی نوێ.
لە چەندین ڕێکخراودا چالاکیی ئەنجامداوە و لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخراوە نێودەولەتییەکانیش وەکو ڕاهێنەری گەشەپیدان و ڕاهێنەری پیشەیی کاریکردووە.
یەکێک بووە لە ڕیکخەرانی کەمپەینی دەرفەت کە داوای چاکسازیی لە بواری کارکردن لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی دەکرد و وتەبێژی کەمپەینەکە بوو.
لەبواری ڕۆژنامەوانییدا، سەرنوسەری کەناڵی ئاسمانیی خەندان بووە و لە کەناڵی کەی ئێن ئێن پرۆدیسەری بەرنامە بووە و سەرنوسەری سایتی پرس میدیا بووە.
خاوەنی چەندین توێژینەوەیە لە بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و ڕۆژنامەگەری و بوارە جیاوازەکاندا.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,641 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!