ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
لە لای باکوورەوە شارستانی خۆی و لە لای باشووریشەوە شارستانی ورمێی جیرانە. شەبیستەر و گۆمی ورمێ دەکەونە ڕۆژهەڵات و ئەیالەتەکانی وان و هەکاری تورکیاش دەکەونە ڕۆژئاوای شارستانەکە.
بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی حەشیمەتی ساڵی 1385 ئێران، 180 هەزار 551 کەس لەو شارستانەدا ژیاوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دانیشتوان دەرخەری ئەوە بوو کە 56.5% ئەو باژێرە کورد و ئەوانی دیکە تورک و بە ڕێژەیەکی کەمیش مەسیحین.
دوو شاری سەڵماس و تازەشار لە گەڵ 153 دێ لەو شارستانەدا کۆ بۆتەوە. کورد، تورک، کوێرەسوننی و مەسیحی پێکهێنەرانی مرۆڤی ئەو شارستانەن. 17 دێی تورک و 6 گوندی کوێرەسوننی هەیە و ئەوانی دیکە کورد و تێکەڵێکن لە گشت پێکهاتەکان.
گەر بڕواننە نەخشە، خشتە و دیاگرام و هێماکان دەبینن کە زانیاری زیاتر سەبارەت بە پێکهاتەی ئەو شارستانە نیشان دراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387045&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی سەڵماس بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,472 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!