ناو: سابیر
نازناو: جۆڵا
ناوی باوک و باپیر: ڕەشید ئەمین
ناوی دایک: خانم
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ڕۆژی کۆچی دوایی: #29-11-1997#
$ژیاننامە$
لە #سلێمانی# لەدایکبووە. بنچینەی بنەماڵەکەیان لە سلێمانیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دامەزراندنی شاری سلێمانی.
یەکێک بووە لە عەرەبانچییە کۆنەکانی سلێمانی. ماوەیەکیش قەساب بووە و پاشان لە #کارگەی جگەرەی سلێمانی# کاری کردووە تا خانەنشین بووە.
کەسێکی قسەخۆش بووە و دەنگیشی خۆش بووە. بەردەوام لەگەڵ #ئەمین ئیبراهیم#ی خوشکەزای گۆرانییان وتووە.
نێوبراو یەکێک بوو لەو کەسانەی لە #09-06-1963# لەلایەن دارودەستەی #زەعیم سدیق#ەوە دەستگیر کراوە.
ڕۆژی 29-11-1997 لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,184 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!