دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی #قادر حاجی عەلی# تێکۆشەری دێرینی #بزووتنەوەی گۆڕان# پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرکردایەتیی ئەو بزووتنەوەیە نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز: خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
وێڕای سڵاو و ڕێزمان
بەڕێزان!
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان قادر حاجی عەلی کەسایەتیی سیاسی و ناسراوی بزووتنەوەکەتانمان پێ گەیشت.
بەو بۆنەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هاودەردی و سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەری و هەموو سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جەماوەری بزووتنەوەکەتان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەتان لەم ڕووداوە ناخۆشەدا دەزانین و سڵاوی ئەمەگناسی و وەفاداریمان بۆ گیانی پاکی ئەم ڕۆڵە خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرەی گەلەکەمان دەنێرین.
ڕۆحی شاد بێ
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای پێوەندییە گشتییەکان
#محەمەد نەزیف قادری#
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,818 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!