دەقی پرسەنامەکەی کەجەکە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری نیشتمانپەروەری کورد دکتۆر نەجمەدین کەریم-مان پێی گەیشت. دکتۆر نەجمەدین کەریم لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورددا لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی و بونیادنانی دیپلۆماسییەکی هاوبەشی نەتەوەییدا خاوەن ڕەنج و ئەمەکێکی زۆرە.
دکتۆر نەجمەدین کەریم چەندین ساڵ لە دەرەوەی وڵات لە پێناو ناساندنی دۆزی کورد بە ڕای گشتی جیهان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکان، خەباتی بێوچانی ئاکادیمی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەبردووە.
لەم خەباتەدا بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوکەمان هەبووە و پێشەنگایەتی بۆ خەباتی هاوبەش کردووە. دکتۆر نەجمەدین کەریم هەتا کۆتایی تەمەنی بەردەوام هەوڵی داوە لە ڕای گشتی گەلانی جیهاندا دۆستایەتی تازە بۆ گەلی کورد قازانج بکات و بۆ ئەوە تێکۆشاوە کە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بە ڕەسمی بناسێنرێن.
دکتۆر نەجمەدین کەریم دۆستێکی هێژای بزووتنەوەکەمان بوو. پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و ڕزگارکردنی کوردستان لە داگیرکەران لە بنەڕەتی ترین و گرنگترین خەبات و ئاواتەکانی دکتۆر نەجمەدین کەریم بوو. ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئازادی کوردستان هەتا دوایی وابەستەی ئەم ئامانجەی دکتۆر نەجمەدین کەریم دەمێنینەوە.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی ئەو کۆستە گەورەیەتانین، هیوادارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بێت. ئاواتە خوازی سەبرو ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەکین.
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,973 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!