Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  537,624
Fotos
  109,821
Boeken
  20,257
Gerelateerde bestanden
  103,968
Video
  1,535
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Biografie 
9
Politieke partijen en orgaandonatie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Totaal 
235,241
Inhoud zoeken
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
ماڵە جۆکەرەکە
Kurdipedia is geen rechtbank, het bereidt gegevens voor voor onderzoek en feitenonderzoek.
Groep: Artikkelen | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ماڵە جۆکەرەکە

ماڵە جۆکەرەکە
ماڵە جۆکەرەکە
#هاوڕێ نەهرۆ#

ئەم ماڵە لە گوندێک دەژیان نزیکەی حەوسەد ماڵ دەبوو، بە ماڵە جۆکەرەکە ناویان دەرکردبوو، خێزانەکەیان بریتی بوو لە مام ڕەحمان کە پێشەی حەللاجی بوو، هاوسەرەکەی نێوی زوهرا بوو، دەم وچاوی ئافرەتانی گوندی هەڵدەگرت بەرانبەر بڕێکی پارەی کەم، سێ کوڕیان هەبوو بە ناوەکانی مەهدی و نەبیل و وەسفی، تەمەنی مەهدی کە برا گەورە بوو نزیکەی سی ساڵێک دەبوو، نەبیل کورتە باڵا بوو، دوو ساڵ لە برا گەورەکەی بچوکتر بوو، وەسفی برا بچوکیان بوو، ئەم خێزانە کچیان نەبوو، وەسفی تەمەنی نزیکەی بیست و شەش ساڵ دەبوو. دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵ بوو، دواتر پیشەی بەرگدووری هەڵبژارد لەشار دوکانێکی بچکۆڵانەی کردەوە، ماڵی مام زۆراب دراوسێ یان بوو، دیوارێکیان بەین بوو، مام زۆراب دوکانی وردە واڵەی هەبوو، کچێکی هەبوو بە نێوی مونا، چهرەی سپی و چاو شین بوو، جوانترین کچی گوند بوو، خۆشبەحاڵی ئەو کەسەی سەردانی دوکانەکەیانی دەکرد، چاوی بە جوانترین کچی گوند دەکەوت، وەسفی حەزی لە مونا بوو، هاوینان لە بەر دەرگا بە دوو قوڵی ژووانیان دەبەست، وەسفی گەنجیکی باریکەڵەی درێژی قۆز بوو، خەڵکی گوند پێ یان وابوو مونا دەبێتە نسیبی وەسفی بەڵام مەخابن ڕانندەیەکی بارهەڵگری نەوت لە نێوان بەغداو پاڵێشگا ئیشی دەکرد ناسیاوی لەگەڵ ماڵی مونا پەیدا کرد، هەر هەڵی بۆی برەخسایە سەردانی ماڵی مونای دەکرد ئیدی هەموو خەڵک دەیزانی فەریدی ڕانندە داوای مونا دەکا، مونایش لە ژێر فشاری دایک و باوکی ڕازییە، کاتێ مونایان گواستەوە وەسفی ماوەی هەفتەیەک دووچاری خەمۆکی بوو، دواتر دەستی کرد بە گیتار ژەنین بە ئاوازی خەمناک لەسەر ژێی دي. چەند ساڵێک ئیشی کرد وەک بەرگدروو تا وەکو توانی ئۆتۆمبیلیکی مۆسکۆ فیج بکڕێ و هاتۆچووی دوکانی پێ دەکرد، گوندەکەیان دوو کیلو مەتر لە شارەوە دوور بوو، لە سەردەمی بەعس نێوی گوندەکەیان گۆڕی بۆ گەڕەکی بڵێسە تەنانەت پاسی حکومی پیا تێدەپەری بە نرخێکی هەرزان، نەبیلی برای دەرچووی سێی ناوەندی بوو لە دەزگای هەواڵگری دەوڵەت ئیشی دەکرد، لەو بازگەیە ڕادەوستا کە لە نێوان شارو گەڕەکی بڵیسە بوو خەڵکی گوندی دەپشکنی بەم هۆیەوە خەڵکەکە زۆر ڕقیان لێ دەبووەوە، ئاخر ئەوەی بەعسی تۆخ نەبوایە نەیدەتوانی لە دەزگای هەواڵگری دەوڵەت کار بکا.

کویخای گوند و خزمەکانی هەرچەند بەڕواڵەت لەگەڵ میری بوون بەڵام مەیلی کوردایەتیان هەبوو، هەر بۆیە ڕۆژێکیان پەلاماری ماڵی مام ڕەحمانیان داو کوڕەکانی بەر لێدان کەوتن بەشێوەیەک سەرو گوێلاکیان خوێناوی بوو تاوەکو بە ناچاری شکاتیان کرد لای میری ئیدی کەس نەوێرا دەستدرێژی بکاتە سەریان، نەبیل وێرای ئیش کردنی لە دەزگای هەواڵگری ماتۆری سواری چاک دەکرد، جارێکیان سێ ماتۆری خراپی جاوەی کڕی و هەڵی وەشاندەوەو دانەیەکی چاکی لێ دروست کرد ئیدی بە ماتۆری جاوە هاتۆچووی دەکرد، کاتێ لێدەخوڕی دوکەڵیکی چڕی شین بە دوای خۆی دا جێدەهێشت.

کوڕەکانی مام ڕەحمان زیرەک بوون لە ماڵەوە دەزگای دڵوپاندنیان هەبوو، خۆیان دروستیان کردبوو، پێکهاتبوو لەمەنجەڵیکی هەڵمپەست و چەند مەترێکی بۆڕی مسی لوول دراو، جۆیان دەکوڵاند لەگەڵ گوڵی (دینار) کە لەهەندی شوێن پێ دەڵێن جەنجەر بە ئینگلسی پێ دەڵێن (هوپس) تێکەڵیان دەکرد لەگەڵ بڕێک شەکر و هەویر ترش لە لایەکی دی بەو دەزگای دڵوپاندنە ڕۆنی گوڵیان دەگرتەوە، لەباغچەیەکی نزیک گوندەکە گوڵیان دەڕنی و لەماڵەوە ڕۆنەکەیان هەڵدەهێنجان دواتر تێکەڵی ئەلکولیان دەکرد تەنانەت ئەلکولەکەش بە ئاوو شەکر و خومرە لە ماڵەوە دروستیان دەکرد، لە لایەکی ترەوە زوهرای دایکیان زۆر دەست ڕەنگین بوو وێڕای پێشەی دەم و چاو هەڵگرتن لە ماڵەوە سابونی دروست دەکرد بەشێوەیەک کە سەوداو زەیت و مادەی گیریسلینی تێکەڵ دەکرد و دەیکوڵاند وەک قالب دەریدەکرد، بەرهەمەکانیان ئەدایە ماڵی مام زۆراب لە دوکانەکەیان بۆیان دەفرۆشت بەرانبەر بڕی پارە کە لەسەری پێکهاتبوون، بەرهەمەکانیان بریتی بوو لە بیرە و بۆن و سابون بە نرخێکی هەرزان دەیانفرۆشت، گەنجانی گوند ئەوەی حەزی لێ بوایە، ئێوارانی ڕۆژی هەینی چەند بیرەیکیان لە ماڵی مام زۆراب دەکڕی و خۆیانی پێ مەست دەکرد هەروا سابون و بۆنەکەشیان ڕەواجی هەبوو لای خەڵک تەنانەت خەڵک لە شارەوە دەهاتن بۆ ماڵی مام زۆراب بیرەو بۆن و سابونیان دەکڕی، لەبەر ئەوەی هەم هەرزان بوو هەمیش جورەکەی باش بوو، زوهرای دایکیان کە سەردانی دڕاوسێ یەکانی دەکرد بەمەبەستی دەم وچاو هەڵگرتن، چەند بوتڵە عەترێکی بچوک، بچوک لە گیرفانی زبونەکەی دابوو بە نیازی فرۆشتن.

مەهدی برا گەورەیان یەکی بوو لە خوشنووسانی پارێزگاکە تەنانەت نێوی لە نێو ئاماری خوشنووسان بڵاوبوەوە هەروا ڕادیوو تەلەفزیۆنی چاک دەکرد، مەهدی و نەبیل هەمیشە لە نێو گاراجەکەیان خەرێکی کاری فیتەری بوون، کۆڵانێکی تەسک دەرۆیشت بۆ بەر دەرگای ماڵەوەیان هەر بۆیە کاتێ وەسفی ئۆتۆمبیلی مۆسکۆفیجی کڕی نەیتوانی بە کۆڵانەکەیا تێپەڕێ ناچار ئەم لاو ئەو لای کۆڵانەکەیان بە تیشوو تاشی و بەم شێوەیە کوڵانەکەیان گەورە کردەوەو ئیدی بە شینەیی ئۆتۆمبیلکەی پیا دەرۆیشت، ڕۆژێکیان مەهدی ئۆتۆمبیلێکی فوڵکس ڤاکنی کڕی و لە گاراجەکەیان داینا، چەند ڕۆژێک خۆی و نەبیلی برای خەرێکی هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکە بوون، خەڵکی گوند نەیاندەزانی کە بۆ چی ئۆتۆمبیلەکەیان هەڵوەشاندەوە تومەز ئەمان بە تەمای هەنگاوی گەورەترن. هەروا ماشینی لەحیم کردنیان کڕی و دەستیان کرد بە دروست کردنی پەروانەیەکی سێ پەڕە، دەنگۆی ئەوە لە ناو گوند بڵاوبۆوەوە کە مەهدی و نەبیل بە تەمای دروستکردنی هەلیکۆپتەرن، خەڵکەکە بوون بە دوو بەشەوە هەندێک دەیانگووت ئەمانە خێزانێکی زیرەکن دەتوانن هەلیکۆپتەر دروست بکەن هەندێ خەڵکیش بە گومانەوە بۆیان دەڕوانین و دەیانگووت ئەمانە شێتن هەلیکۆپتەر چۆن بە مان دروست دەکرێ تا دوای ماوەیەک تێپەڕی، لە ڕۆژێکی هاوین سەعات دوازدەی نێوەرۆ کاتێ قوتابیان بەر دەبوون لە دەوام، خەڵکی گوند مەهدیان بینی لە نێو هەلیکۆپتەری سپی دایەو بە ئاسمانی گوندەکە دەسۆڕێتەوە، مناڵ و گەورەی گوند چوونە سەربان دایان لە چەپڵەوەو دەستیان ڕاوەشاند، مەهدیش لە ئاسمانەوە سڵاوی لێ دەکردن، لە سۆڕانەوەی دا خۆی لە ئاسمانی شار بێبەش نەکرد.

خەڵکی شاریش سەرسام و حەپەسا بوون، دیار بوو پێش وەخت دەزگاکانی ڕژێمیان ئاگادار کردبوەوە کە بەتەمای دروستکردنی هەلیکۆپتەرن ئەگینا بۆ خەڵکی ئاسایی قەدەغە بوو.

دوای هەفتەیەک بەرنامەیەک هەبوو لە تەلەفزیۆنی بەغدا بە نێوی (زانست بۆ هەمووان) پێشکەشەکەری ئەو بەرنامەیە کامیل دەباغ بوو دەعوتی نارد بۆ مەهدی و نەبیل وەک دوو داهێنەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ساز کرا و بەهەموو خەڵکی ئیراق ناسران، ڕۆژێ دوایی ڕۆژنامەی کۆماری وێنەو ڕێپۆرتاژێک لەسەر خۆیان و خێزانەکەیان بڵاوکردەوە، مەهدیش دەرچووی سێی ناوەندی بوو بەڵام وەک پاداشت وەزارەتی پەروەردەی پارێزگا هەردووکیانی دامەزراند وەک دوو مامۆستای ئامادەیی پێشەسازی، ئیدی خەڵکی گوند بەڕێزەوە سەیری ئەم خێزانەیان دەکرد لەلایەکی دی ڕقیان لێ دەبوونەوە لەبەر ئەوەی بەعسی بوون، دوای ماوەیەک ژنیان بۆ مەهدی هێنا لە گەڕەکێکی شار کچێکی تاقانەی ماڵە هەژارێکیان دۆزییەوە بە نێوی نەسرین، بە بێ دەنگی مارەیان بڕی کەسیان دەعوەت نەکرد! دواتر چوون بۆ مانگی هەنگوین، دەبێ ئەوەش بڵێن ماڵی مام ڕەحمان خزمیان نەبوو نە لە نێو گوند نە لە دەرەوەی گوند، نە مام ڕەحمان برای هەبوو نە دایکە زوهرا خۆشکی هەبوو، خەڵکی گوند دەیانگووت کاتێ خۆی بە گەنجی لە ئیرانەوە هاتوون تا وەکو ساڵی 1979- 1980 ڕژێمی بەعس کوردە فەیلیەکانی دەرکرد بەرەو ئیران و لەسەر سنوور فڕیان دان بە بێ ئەوەی هێچ شتومەکیکی نێو ماڵ لە گەڵ خۆیانا بەرن تەنانەت پارەو زێڕێشیان لێ وەردەگرتن، ماڵی مام ڕەحمان بەری ئەم شاڵاوە کەوتن، ڕۆژێکیان لە کۆتایی وەرزی زستان دا پیکاپێکی ئاسایش لە شارەوە هات، مام ڕەحمان و دایکە زوهراو هەرسێ کوڕکانیان و بووکەکەیان سوار کرد بەرەو سنووری ئیران بردنی، ئەمجارەیان بەدڵێکی تەنگەوە لە نێو پێکاپ دا دوا ماڵئاواییان لە خەڵکی گوند کرد، ئەو گوندەی کە یادەوەری شکست و سەرکەوتنیان تیا تۆمار کرد بوو، کاتێ خەڵکی گوند چوون بۆ سەیری پاشماوەی ماڵەوەیان جۆرەها پەرتووکی زانستی یان دۆزییەوە لە نێویاندا دەفتەرێک بوو کۆنووسی کۆبوونەوەی نەبیلی تیا بوو لەگەڵ حزبی بەعس لەساڵی شەستەکان پێش هاتنە سەر کاری بەعس بەڵام بەعس ئەوەی لە بەرچاو نەبوو هەموویانی ڕەوانەی ئەو دیوی ئیران کرد.[1]

Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 330 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Gekoppelde items: 1
Groep: Artikkelen
Boek: Verhaal
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
De kopijrecht van dit artikel is gegeven aan Kurdipedia door de eigenaar van het item!
Item Kwaliteit: 96%
96%
Toegevoegd door ( زریان عەلی ) op 22-06-2022
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) op 25-06-2022
URL
Dit item is volgens Kurdipedia's Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
Dit item is 330 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Biografie
Araz Talib

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  537,624
Fotos
  109,821
Boeken
  20,257
Gerelateerde bestanden
  103,968
Video
  1,535
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Biografie 
9
Politieke partijen en orgaandonatie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Totaal 
235,241
Inhoud zoeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Biografie
Araz Talib

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 1.469 seconde(n)!