چیرۆکی بولبول
وەرگێڕان لە سوێدییەوە: #ڕەحمان سۆفی#
ساڵانی زوو له وڵاتی چین پاشایک بوو، ناوی خاقان بوو. خاقان زۆر دەوڵەمەن و به دەسەڵات بوو. کۆشکێکی ڕازاوەی هەبوو هەمووی بە چینی دروستکرا بوو. هەموو تاقچه و کەلێن و قوژبنی کۆشک پڕ بوون لە گەنج.
لە پێش کۆشکەکەوە کوێستان و دارستانێکی بەربڵاو بوو. کە له بێڵای کۆشکەکەوه، بتڕوانیایە ، تا چاو هەتەری بکردایە دەریای شین و ئاوی ڕەوان بوو شەپۆلی ئەدا.
لە نێو حەوشوحەساری کۆشکەکەدا باخێکی پڕ درەخت و گوڵ و گژو گیا هەبوو. گوڵی جوان و بۆن خۆش بە دەم باوە دەشکانەوە. لە نێو باخەکەدا بولبولێک لە سەر دار کاژێک هێلانەی کرد بوو. شەوانە تێدا دەخەوت و بە ڕۆژ لە هێلانەکەی دەهاتە دەرێ. لەسەر لقی دارەکە هەڵدەنیشت و بە دەنگێکی زۆر خۆش و به سۆز دەیخوێند.
ماسیگرێکش لە لێواری دەریا شەوانە تۆڕی دەناوە. کاتێک گوێی لە ئاوازی خۆشی ئه و بولبولە دەبوو، لە ژێر دارەکە دەوێستا و گوێی ڕادەگرت.
مرۆڤ لە چوارقوڕنەی دنیاوە دەهاتن بۆ تەماشای ئه و کۆشکە ڕازاوەیەی خاقان. خەڵک بەلایانەوە سەیر بوو کە خاقان ئه و هەموو گەنجەی لە کوێوە هێنا بوو. سەریشیان سووڕ دەما لە جوانی و بۆن خۆشی گوڵەکانی نێو باخە کەی. هەموو کەسێ ئاواتەخواز بوو کە بچێتە ژێر ئه و دارکاژە کە هێلانەی بولبولە دەنگ خۆشەکەی لێبوو. هەموو حەزیان دەکرت گوێ بگرن بۆ ئاوازی ئه و بولبولە شەیدایە.
لە بارەی کۆشک و گەنجی خاقانەوە، زۆر کتێب نووسرا بوون. بەڵام تاریفی ئه و بولبولە دەنگخۆشە شتێەکی دی بوو. سەیر ئەوە بوو کە ئه و کتێبانە لە چوار قوڕنەی دنیادا بڵاو دەکرانەوە. وا پێش هات کە یەکێک له و کتێبانە گەیشتە دەستی خاقان. خاقان کتێبەکەی خوێندەوە، چونکە زۆریان بەسەر کۆشک و باخەکەیدا هەڵگوت بوو، زۆری شایی بە خۆی بوو. بەڵام، بولبولەکی لە هەموو گەنج و کۆشک و باخەکەی جوانتر و بە بایختر قاڵدرا بوو .
خاقان گوڕاندی ئادەی وەرن! ئەوەچییە؟ چۆن باڵندەیکی دەنگخۆش لە باخی مندا هەبێ و خۆم پێم نەزانیبێ ! فەرمانی دا کە سەرۆک وەزیران بە پەلە بچێتە خزمەتی. سەرۆک وەزیر بە پەلە لە خزمەت خاقان ئامادە بوو. خاقان گوتی: وەزیر! لە کتێبدا نووسراوە کە باڵندەیکی سەیر لە باخی کۆشکی ئێمەدا هەیە، خەڵکی پێی دەڵێن بولبول. دەنگۆیە کە ئاوازی ئه و بلبولە لە هەموو گەنج و دارای ئێمە بە بایخترە! بۆچی ئه و هەواڵە بە خزمەت ئێمە نە گەیشتووە. سەرۆک وەزیران گوتی: قوربان بمبوورە، من قەتم ئاگا لێنییە. بەڵام لە سەر ئیزنی جەنابت خۆم دەچم لێدەکۆڵمەوە.
بەڵێ سەرۆک وەزیران کەوتە گەڕان و پرس و جۆ، هەموو ژووری دیوەخان و ئەندەروونی کۆشکی پشکنی. لە کاریگەر و کڵفەت و دەست و پێوەنی پرسی، خۆی توڕەکرد و گوتی: دەبێ ئه و بولبولم بۆ پەیداکن! بەڵام هیچ کەس بە سەر و شوێنی ئه و بولبولە خۆش ئاوازەی نەدەزانی.
سەرۆک وەزیران گەڕاوە بۆ خزمەت خاقان و عەرزی کرد: قوربان جەنابت نابێ خۆش باوەڕبی، هەرچی لە کتێبدا نووسرابێ بە ڕاستی بزانی. ئه و نووسەرەی کە لە بارەی ئه و بلبلولەوە نووسیویانە ڕەنگە خەیاڵی زەینی خۆی بێ، بۆی هەیە بلبولی وەها لە باخی پاشادا هەر نەشبێ.
خاقان گوتی: بەڵام ئەم کتێبە خەڵاتی پاشای ژاپۆنە، کە بۆ ئێمەی ناردووە، چۆن ڕاست نییە! دەبێ بلبولێک لە باخی کۆشکی ئێمەدا هەبێ. ئەگەر بێتو ئەم شه و گوێم لە ئاوازی خوێندنی ئه و بلبولە نەبێ، ورد و درشتی ئەوانەی کە لە کۆشکی ئێمەدا هەیە، هەموو سزا ئەدەم.
سەرۆک وەزیران زۆر بە توڕەیی و بە پەرۆشییەوە فەرمانی دا: جارێکی دیکە هەموو کۆشک و سەر سەرا بپشکنن. دەست و پێوەند لە ترسی ئەوەی کە سەزا نەدرێن، به وردی هەموو جێیەک گەڕان و پشکنییان. لە کۆتایی دا ژنێکی کارەکەر، کە له چێشخانە کاری دەکرد هاتە قسە و گوتی: ئێوارەیەک دوای کۆتایی کاری ڕۆژانە چووم هەندێک پاشماوەی نان و شێوم دەبرد بۆ دایکە پیرەکەم، لە ماڵەکەی نزیک دەریا لە نێوەڕاسی ڕێگا، گوێم لێبوو کە بولبولێک لە سەر دارکاژەکەی نێو باخەکە دەیخوێند. جا، چەندە به سۆزەوە دەیخوێند، مروڤ جەرگی بۆی دەبێ بە کەباب.
سەرۆک وەزیران فەرمانی بە خزمەتکاران دا کە وەپێشم کەون و ڕێگام نیشاندەن. دەستو پێوەندی کۆشک لە گەڵی بەڕێکەوتن بەره و لێواری دەریا. له نیوەی ڕێدا گوێیان لێبوو کە مانگاێک دەیبۆڕاند. یەکێک لە کار کەرەکان گوتی: گوێ بگرن ئەوە بولبولەکەیە، دەنگی زۆر خۆشە. بەڵام خزمەتکاری ئاشپەزخانە گوتی: نا، ئەوە دەنگی بولبول نییە.ئەوە بۆڕەی مانگایە. دەبێ کەمێکی دیکەش بڕۆینە پێشتر. هەر لەودەمەدا ژنێک لەوێوە تێپەڕی و قربۆقێک قڕاندی. لە ناکاو گزیر گوڕاندی. بێدەنگ، بێدەنگ وابزانم دەنگی بولبولە. دەنگی وەکوو زريێ ناقووسێ کلیسایە. دووبارە خزمەتکاری ئاشپەزخانە گوتی نا، ئەوه نییە، ئەوە قڕە قڕی قربۆقە، بەڵام هێدی بن به زوویی گوێمان لە ئاوازی بولبولەکە دەبێ. لە ئەنجامدا گەیشتنە لای دارکاژەکەی پەنای کانیاوەکە. خزمەتکار ئاماژەی کرد بۆ مەلێکی چکۆلە، کە لەسەر لقی کاژەکە هەڵنیشت بوو، خزمەتکار قیژاندی و گوتی: خۆیەتی، بولبولەکەیە.
سەرۆک وەزیران بە دوودڵییەوە گوتی: تۆ بڵێی خۆیبێ؟ چۆنە ئەم مەلە چکۆلەیە دنگی ئەوندە خۆشبێ خزمەتکار گوتی: بەڵێ خۆیەتی، بەگوێی خۆت بیبیسە. لەهەمان کاتدا بانگی کرد ئەی بولبولی مێهرەبان به و دەنگە خۆشەت بۆمان بخوێنە! بولبولی خۆشاواز زۆر بەسۆزەوە لە ناخی دڵیەوە خوێندی. ئەوانەی کە گوێیان لێ بوو فرمێسکی شادی بە چاوەکانیاندا شۆلاوگەی بەست.
سەرۆک وەزیران، ئاخێکی هەڵکێشا و گوتی: زۆر حەیف لە ئێمە هەرگیز ئاگامان لەم مەلە دەنگ خۆشە نەبووە. بە بولبولەکەی گوت: ئەی بولبولی تاقانە! هیچ خەمت نەبێ، ئەمشه و بە شانازی دەتبەم بۆ خزمەت خاقان؛ تا بۆی بخوێنی و دڵشادی بکەی.
بولبول گوتی: ئاوازی من لە نێو باخی سەوزدا خۆشترە، بەڵام لەبەر دڵی خاقان لە کۆشکیش دا دەخوێنم.
لە نێوەڕاست هۆڵەکەدا گوڵدانێکیان دانابوو، لەسەر گوڵدانەکەش دارمیلەێەکیان ڕایەڵ کرد بوو وەکوو تەرازو، دانیان داکرد بوو. هەموو ئەندامانی خانەوادەی خاقان و دەست و پێوەند لەهۆڵەکە کۆببونەوە چاوەڕوان دڵە کوتێیان وێکەوتبوو، تا بولبولەکە بۆیان بخوێنێ. ایجازەشیان بە خزمەتکاری چێشتخانەدا کە له پشت درگاکەوە گوێ بگرێ. هەموو گوێ ڕایەڵ بوون تا بولبولەکە بۆیان بخوێنێ. خاقان ئاماژەی کرد و گوتی: ئەی بولبول بخوێنە! بولبول ئەوندە بە سۆزەوە خوێندی، کە خاقان لە خۆشییان فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتەخوار و سەر کوڵمەکانی تەڕکرد. خاقان فەرمانی دا کە تەوقی تەڵا لە ملی بکەن. بەڵام بولبولەکە گوتی: نامەوێ. چونکە ئەودەم کە خوێندم بە چاوی خۆم دیم کە فرمێسک بە چاوەکانی خاقان دا هەتەخوارێ، ئەوە باشترین خەڵاتە بۆ من. ئەوەی گوتو بە سۆزتر خوێندی.
خاقان ئەمری کرد کە قەفەسێکی زێڕینیان بۆ دروست کرد. له و شەوە بە دواوە بولبولەکە لە کۆشک و سەرسەرای خاقاندا ژیانی دەبردەسەر. ایجازەش یان پێدا بوو کە ڕۆژی دووجار بچێتە دەرەوە و هەوای تازە لێی بدا. شەوانەش تماشای مانگەشه و بکا، بەڵام دوازدە خزمەتکاریان بۆ تەرخان کردبوو کە ئاگایان لێبێ. وای لێهات کە ناو ناوبانگی ئه و بولبولە ئەویندارە نە تەنیا لە کۆشکی خاقاندا بەڵکوو لە هەموو دنیادا بەڵاو بوەوە.
ڕۆژێک لە ڕۆژان کابراێەکی سەعاتساز بولبولێکی دەستکاری لە نوقرە دروست کرد و بە ئەڵماس و یاقوت ڕازاندییەوە و کردی بەدیاری دەستی و بردی بۆ خاقان. بەڵام ئه و بولبولە دەستکردە خۆی نەیدەتوانی بخوێنێ، بە کلیل دەبوایە کۆکی کەن تا بخوێنێ. کە دەی خوێند کلکی دەلەقاند. خاقان زۆری پێجوان بوو. فەرمانی دا کە لەپەنای بولبولە زیندوەکەدا داینێن، تا پێکەوە بخوێنن. بەڵام بولبولە زیندووەکە نەیدەخوێند. خاقان گوتی: چونکە نا خوێنێ لە وڵاتی چین دووری خەنەوە. دڵی بە ئه و بولبولە دەستکرده کە تەنیا هەواێکی دەزانی. خۆشکرد بوو. کەچی بولبولە زیندوەکە بە هوای جۆرا و جۆر دەیتوانی خوێنێ. بەڵام کابرای ساعاتساز بەخەیاڵی خۆی وادەزانی کە بولبولە دەستکردەکەی ئه و لە بولبولە زیندووەکە باشتر دەخوێنێ. دەیگوت: ئه و بولبولەی من یەک هەوا دەخوێنی پیاو جوان لێی تێدەگا، بەڵام ئه و بولبولە زیندووە هەر جارەی لە هەوایکی جیاواز دەخوێنێ، پیاو لێی تێناگا. گرینگ ئەوەیە کە قەت ماندوونابێ.
بەڵام دوای ماوەیەک لە دەنگی یەک هەوای بولبولی دەستکرد وەڕەز بوون. خاقان فەرمانی دا با تەنیا بولبولە زیندووەکە بخوێنێ و بەس. بەڵام سەیر ئەوه بوو کە هیچ کەس نەی دەزانی بولبوله ڕاستییەکه لەکوێێە. وایان دەزانی کە ڕەنگە دڵی بۆ دارکاژەکە تەنگ بووبێ و چووبێتەوە بۆ نێو باخەکە.
سەرۆک وەزیران زۆر ناڕەحەت، دەی بۆڵاند و دەیگوت: ئه و بولبولە بێ ئەمەکە بۆ ڕۆیوە. خاقان فەرمانی دا کە بانگەواز بکەن و لە وڵاتی بگەڕێن، بەڵام چونکە ئەوندە سەریان به و بولبولە دەستکردەوە قاڵ بوو، بولبولە زیندووەکەیان لە بیر کرد. خاقان ڕایسپارد کە سەرینێکی بۆ ئه و بولبولە دەستکردە دروستبکەن. شەوانە لە پەنای خۆیەوە دەی خەواند هەرچی دیاری و شتیان بۆ دێنا لە لای ئه و بولبولە دەستکردە دای دەنا و دڵی خۆی بەوە خۆش دەکرد.
جا، سەیر ئەوەیە کە خەڵکی چین، ئه و بولبولە دەستکردەیان خۆش دەویست. ئەوندە گوێیان لێ گرتبوو، هەواکەی ئەویان لە بەر کرد بوو.
شەوێک لە شەوان خاقان لە نێو جێگادا ڕاکشا بوو گوێی: دابووە ئاوازی بولبولە دەستکردەکە، له پڕێکدا تەقەێک هات، تەماشای کرد دەنگی بولبولەکە گۆڕدراوە. ویستی قورمیشی کا، بۆی نەکرا. خاقان لە جێگە دەرپەڕی گوڕانی: دادەی زوو بڕۆن ئه و سەعاتسازەم بۆ بانگ کەن. سەعاتساز هات و زۆری له خۆی دەکرد کە چاکی کاتەوە، بەڵام بۆی جێبەجێ نەکرا، بولبولە دەستکردەکە لە کار کەوتبوو.
دوای لەکار کەوتنی بولبولە دەستکردەکە، خاقان نەخۆش کەوت، له نێو جێگەدا کەوتبوو، بێدەنگ و بێ بزووە. دەستوپێوەند و خزمەتکار وایان دەزانی کە خاقان هەڵناستێتەوە. بە پەلە چوون بە دوای جێنشینەکەیدا، خاقان هێشتا نەمرد بوو. بەڵام هەستی دەکرد کە شتێکی زۆر قورس لە سەر سینگیەتی. لە نێوان خەون و بێداری دا مەرگی دەدی کە تاجی پاشایەتی لە سەر ناوە و شمشیری زێڕکەفتی بە دەستی ڕاستەوە و ئاڵای پاشایەتی بە دەستی چەپیەوە، لە پشت ئاڵاکەوە سەر و سیمای نە ناسیاو ده بینرا، هەندێک ناحەز بوون هەندێک جوان، بەڵام هەموو ورتە ورتیان دەهات و باسی هەڵس و کەوتی خاقان یان دەکرد.
خاقان زۆر ترسا بوو، فەرمانی دا کە شەیپووری موزیکی پادشایەتی لێ بدەن بۆ ئەوەی گوێی لە ورتە ورت و چپە چپی ئه و خەڵکە نەبێ. بەڵام کەس بە دەنگیەوە نەهات! بە توڕەییەوە فەرمانی دا بە بولبولە دەستکردەکە دا کە بۆی بخوێنێ. بەڵام دەنگی دەر نەهات. خاقان لە دەست ورتە ورتی خەڵکی وەڕەز بوو. داما بوو نەی دەزانی چی بکا، له و دەمەشدا کەس لە هەوێڵدا نه بوو کە یارمەتی بکا. بەڵام وەک دەڵێن بەختی یار بوو، بولبولە زیندووەکە بیست بووی کە خاقان نەخۆش کەوتووە لە سەرە مەرگ دایە، هات بوو کە بۆی بخوێنێ و دەڵخۆشی بداتەوه.
بولبولە زیندوەکە له و دیوی پەنجێرەکەوە دەیخوێند. ئەودەم که ئه و دەی خوێند ئه و ورتە ورت و چپەچپە و سیما ناڕەحەتانەی پشت ئاڵاکە لاچوون و نەمان.
بولبولە ڕاستەقینەکە، هەوایکی لە باری مەرگ و گۆڕستانەوە دەخوێند بە خوێندنی بولبولەکە مەرگ لە بەر چاوی خاقان وەکوو تابوتێکی سپی لە پەنجێرەکەوە ڕۆیی و ون بوو. گۆیا گەڕاوە بۆ گۆڕستان. خاقان هەستی کرد کە حاڵی زۆر باشتر بووە. لە جێگاکەی هاتە دەرێ و دانیشت، فرمێسکی شادی بە چاوەکانیدا ها تە خوارێ، ڕووی کردە بولبولەکە و گوتی: زۆر سپاست دەکەم بولبلولی ڕاستەقینەی خۆشەویست، داوای لێ بووردن دەکەم کە فەرمانم دابوو لە وڵاتی چین دوورت خەنەوە. بەڵام تۆی بە وەفا زانیت من نەخۆش کەوتووم، گەڕایتەوە و منت لە دەست مەرگ ڕزگار کرد. چۆن بتوانم پاداشت بدەمەوە؟
بولبولەکە گوتی: پیویست ناکا، تۆ لە پێشدا منت خەڵات کردووە، ئەودەمەی کە هەوەڵ جار خوێندم فرمێسکتم دی بە چاوەکانتدا هاتە خوارێ، ئەوە بۆ من باشترین پاداشتە. ئێستا بخەوە! و بحەسێوە
خاقان چاوی لێکنا و چووە شیرین خەو. بەیانی کە لە خه و هەستا، گوێی لێ بوو کە بولبولەکە لەودیوی پەنجێرەکەوە دەی خوێند. خاقان ڕووی تێکرد و گوتی: تکایە لێرە بمێنەوه، قەت بەجێمان مەهێڵە. ئەگەر لەلامان بمێنیەوە ئه و بولبولە دەستکردە دەشکێنم و فڕێی دەدەم. بەڵام بولبولی ڕاستی ڕازی نەبوو کە خاقان بولبولە دەستکردەکە بشکێنێ. گوتی من ناتوانم لەلای ئێوە بمێنمەوە. من ناتوانم لەم کۆشکەدا بخوێنم، من ژیانم لە نێو باخ و گوڵ و گیادا خۆشتر دەگوزەرێ. بەڵام لەبەر دڵی تۆ ئێواران دێم و لە بەر پەنجێرەکە بۆت دەخوێنم. دەبێ بەڵێنم پێ بدەی کە بەکەس نەڵێی کە بەدزییەوە بۆ تۆ دەخوێنم. چونکە نامەوێ کەس بزانێ کە دێمە ئێرە و بۆت دەخوێنم. ئەوەی گوت و دای لە شەقەی باڵ و هەڵفڕی بۆ نێو باخەکە، لە هێلانەکەی خۆی لە سەر دارکاژەکە هەڵنیشت.
کارکەر و خزمەتکار هاتن کە بزانن ئایا خاقان مردووە یان زیندووە. کاتێک دیتیان خاقان زیندووە و لە سەر تەختەکەی دانیش تووه، سەریان لێ سووڕما. [1]