ڕووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی [ئەنجوومەنی سەرکردایەتی] پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی تۆپبارانی سەر گوندی پەرەخ لە زاخۆ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سوپای تورکیا بۆردومانی هاووڵاتیی سڤیلی کورد و عەرەب کردووە کە بۆ گەشتکردن چوونەتە ناوچەکە.
سەرکردایەتیی هەدەپە لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت: سوپای تورکیا پێشتر بەهەمان شێواز ناوچە سڤیلنشینەکانی شنگال و مەخمووری بۆردومان کرد. دوایینجار ڕۆژی 26ی ئایار بۆردوومانی ناوچەی بامەڕنێی کرد و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان منداڵ بوون.
ڕۆژی 20-07-2022 بەهۆی تۆپبارانکردنی گوندی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسیش برینداربوون کە سەرجەمیان گەشتیار بوون. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند، تۆپبارانەکە لەلایەن تورکیاوە کراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەی هەدەپە هاتووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی CPT لە 2015ەوە دەسەڵاتی ئاکپارتی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی بۆ سەر مەخموور و شنگال و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لانیکەم 138 کەسی کوشتووە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.
هەدەپە ڕاشیگەیاند، لە کاتێکدا تورکیا واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی قەدەخەکردنی تاوانی جەنگ کردووە، کەچی ناوچە سڤیلنشینەکان بۆردوومان دەکات و خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج.
هەدەپە تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ بە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکێ بەراورد دەکات و دەڵێت: ئەم کۆمەڵکوژییە لە مێژوودا بەدووەم کۆمەڵکوژی دەناسرێت لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکی.
لە 28ی کانوونی یەکەمی 2011، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکه جەنگییەکانی سوپای تورکیا، 34 کەسی دانیشتووی گوندی ڕۆبۆسکێ سەر بە پارێزگای شرناخ لەسەر سنووری باشوور و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.
هەدەپە داوای ئاشکراکردن و سزادان و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ دەکات و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی تورکیا دەکات بۆ ئەوەی دەسەڵات لە حکومەت بسەنرێتەوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەودیوی سنوورەکان کۆتاییان پێبێت.
پەرلەمانی تورکیا ساڵانە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور لە ڕێگەی دەنگدانەوە درێژدەکاتەوە.
[1] Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,627 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!