#بازیان#
نووسینی: #ڕاپەر عوسمان عوزێری#
13-08-2022
لە (بیبیجەکی سماقان) و لە باوەشی ( کۆیک) و ناو جەرگەی (ئەڵڵایی) و لە ناو دڵی (تەیناڵ) دا، منداڵە شیرخۆر بەنازەکان بە دووکەڵە ژەهراوی کارگە پیشەسازیە چاوچنۆکەکان، دوا هەناسە ئەدەن..
بەهۆی خراپیی دۆخی ژینگە لە هەرێمی کوردستاندا ، ئامارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، تەنانەت لە نەخۆشخانەی هیوا لە هەر 24 کاتژمێرێک 20 کەس داخڵ دەکرێن و ساڵانەش لە سەد هەزارکەسیشدا دووسەد کەس تووشی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەبن.
پسپۆرانی نەخۆشی شێرپەنجە بە مردنێکی هێواش سەیری دەکەن، کە ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، ئامارەکانیش دەریدەخەن کە ساڵ بەساڵ ڕێژەی تووشبووان زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دکتۆر: هاژە عەبدوڵڵا دەڵێت: ڕێژەی تووشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە بەرەوو زیادبوون دەڕوات.
بە پێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، نزیکەی ٪60 نەخشەکەوتووەکانی شێرپەنجە دەمرن و زیاتریان منداڵی لە 8-15 ساڵانن، هەروەها لە ٪94 نەخۆشکەوتوانی شێرپەنجە لەو منداڵانەن کە لە ناوچەی بازیان دەژین.
لەدوای زانینی ئەم ئامارە، ڕوومان کردە شارۆجکەی بازیان و دوای لێکۆڵینەوەیەکی پڕاوپڕ، بۆمان دەرکەوت کە لەم ناوچەیەدا پتر لە 173 کارگەی پیشەسازی گەورە و مامناوەندی کاردەکەن و ڕۆژانە ژەهر و دووکەڵیان بەسەر ژینگەی ناوچەکەدا بڵاو دەکەنەوە.
ئەم جۆرە نەخۆشییانە کوشندانەش زیاتر تووشی منداڵان دەبن لە ڕیگای هەڵمژینی هەوا و خواردنەوەی ئاوەی ناوچەکەوە.
بە داخەوە کەس گوێی نەداوەتە ئەم کوشتن بە کۆمەڵەی کە لە ناوچەی بازیاندا ڕوودەدات، و هەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بەرەنگاری ناڕەزایەتیی و لەناوبردن دەبێتەوە لەلایەن خاوەن کارگە پیشەسازییەکانەوە، کە کەس تا ئێستا نەیتوانیوە بەهیچ شێوەیەکیش باسی لێبکات، لەبەر ئەوەی خاوەن کارگەکانی لە کەسایەتیی حیزبی و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانن.
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,841 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!