دەشتی #کەندێناوە#
بریتيه لە دەشتێکی بە پیت لەشێوەی لاکێشەدایە، درێژییەکەی (80) کیلۆمەتر و پانییەکەی (35) کیلۆمەترە، بەرزیەکەی نزیکەی (300) مەتر لەڕووی ئاستی دەریاوە دەبێت، لەباکور بەرزاییەکانی (زوورگەزراو)ە و له باشوور چیای (#قەرەچوغ#)ە و له ڕۆژهەڵات (زێی گچکە- زێی بچووک)ه و له ڕۆژئاوا (زێی گەورە) یە، کەندێکیش بەناوەندی دەشتەکە دادەڕوات بۆيه پێی دەڵێن (دەشتی کەندێناوە)، ئاوەڕێژ بارانی ئەو دەشتە لەرۆژئاوای جادەی (#مەخموور#- #دیبەگە#) دەرژێتە زێی گەورە ئاوەڕێژی بارانی ڕۆژهەڵاتی جادەی (ديبەگە-مەخموور) دەڕژێته زێی گچکه، شارەدێی (دیبەگە) و (#سەرگەڕان#) دەکەوێته ناو ئەو دەشتە، ئەم حەوزە به نيشتەنی لم و دەنکۆلەی گەورەی لم و قورو چگل پڕبۆتەوە، ئەم دەشتەش بەناوبانگە به بوونی ئاویی ژێر زەوی که له بەرزاییەکانەوە بۆی دێ له شێوی بیر و کانی و سەرچاوە، لە ڕۆخەکانی دەردەکەون، دەوڵەمەندیشه به نەوت زیاتر له (300) بیره نەوتی تێدایه.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 547 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!