ناو: ئالی خانی
نازناو: مەمێ
$ژیاننامە$
مامۆستا (Alî Xanî Memê - ئالی خانی مەمێ)
دانەری پەڕتووکی قوتابخانە کوردییەکانی ئەرمەنستان
نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەوان پسپۆری زمانەوانی و سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردی ئەرمەنستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کوردی-ئەرمەنی بەناوی زاگرۆس).
یەکێک بووە لە کەسە دڵسۆزەکانی کورد و دوای هەوڵێکی زۆر چەندین پەڕتووکی زمان و فێربوونی کوردی بۆ خوێندکارانی کوردی دەوروبەری یەریڤان و تەواوی کوردانی ئەرمەنستان داناوە و بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی و بە سوود وەرگرتن لە هەموو سەرچاوە کوردییەکان و بەکارهێنانی لە پەڕتووکاندا و بە شێوەیەکی هونەری و بە دیزاین و ڕەچاوکردنی ئاستی منداڵانی کورد و بە جوانترین وێنەی جۆراوجۆر و گوزارشت کردن لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە بواری میژوو و ئەدەب و هونەر و چیرۆک و شۆرش و سەرکردەکانی کورد و زانایان و شاعیرانی کورد و سروشتی کوردستان لە پەڕتووکەکاندا گوزارشت کراوە و هەزاران دانە لە پەرتووکە لە لایەن وەزارەتی پەروەرده و فێرکردنی ئەو وڵاتە چاپکراون، سەرەڕای ئەوەی هێشتا پێویستی بە هاوکاری خێرخواز و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی قوتابییان و خوێندکارانی کورد لەو وڵاتەدا پەرە بە زمانی زگماکی کوردی بدەن.
شیاوی ئاماژەپێدانە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو پەڕتووکانە لە ئەرمەنستان منداڵان و خویندکارنی کورد دەیخوێنن و بەشێوەی زاراوەی لاتینی چاپکراوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 513 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!