بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ناونیشان: $تێهەڵکێش$
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
❨تێهەڵکێش❩ لە عەرەبیدا ❨التضمین❩ی پێدەگوترێت. یەکێکە لە هونەرەکانی ڕەوانبێژی.
بریتییە لە تێهەڵکێشکردنی ڕستە و گوتەی یەکێکی تر بەو هۆنراوەیەی شاعیرێک لە نوێ دایدەڕێژێت، جا گوتە و ڕستەکە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بێت، یان فەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویست بێت، یان پەندێکی پێشینان، یان نیوە دێڕ و دێڕە هۆنراوەی شاعیرێکی تر، یان تەنانەت شیعرێکی تەواوی شاعیرێکی تر، یان هەر دەربڕینێکی تر، بەو مەرجەی لە سنووری ڕستەیەکی سادە مەکتر نەبێت و ئاماژەیش هەبێت، کە ئەم ڕستەیە وەرگیراوە و بەشێکی دیکە نییە لە وتاری خودی شاعیرەکە.
ئەم هونەرە یەکێکە لە هونەرە وشەییە دەوڵەمەندەکانی ❨جوانکاری❩، چ ئەوانەی لەسەر کێشی عەموودی، چ ئاوانەیش لەسەر کێشی ئازادیش شیعریان هۆنیبێتەوە، لە شیعرەکانیاندا بەرجەستە دەبێت، هەروەها لە ❨پەخشان❩یش نووسەر پەنای بۆ دەبات، نووسەر زۆر جار وتەکانی خۆی لەو ڕێگەیەوە بە وتەی کەسانی تر بەهێز دەکات.. بۆ نموونە:
- ڕۆژ و ئەگری کەچی لە نوێژ بێزراوی
بە فتوای شێخ ؛یەکانەی دەم بەستراوی؛.#پیرەمێرد#
❨یەکانەی دەم بەستراوی❩ وتەی زانایانە شاعیر وەکوو خۆی وەریگرتووە و بە دێڕەکەی خۆی تێهەڵکێش کردووە.
#هێمن موکریانی# دەڵێت:
ماڵی دنیا ؛چڵکی دەستە وەک دەڵێن؛.
ماڵپەرست، پەیمانشێکنە بێ بەڵێن.
تێهەڵکێش لەم دێڕەدا ئەو پەندەیە کە دەڵێت: (پارە چڵکی دەستە.)
- جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت بڵێم ئه و شعرە بەرزەی مەولەوی
((بشنو از نی چون حیکایت می کند
از جداییها شکایت می کند.))
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,149 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!