ناونیشانی بابەت: نەمانی تۆو لە پیاواندا (ئەزۆسپێرمیا)
بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
نەمانی تۆو حاڵەتێکە تووشی پیاوان دەبێت کە لە کاتی ئاو هاتنەوە (تۆواو فڕێداندا) سپێرمی تیا نییە ، لەوانەیە هۆکارەکە گیرانێک بێت کە ناهێڵیت تۆو بچیتە ناو ئەو ئاوەی فڕێدەدرێت یان لەوانەیە کەم بوونەوەی درووست بوونی تۆو بێت لە گونەکاندا.
$چەندین هۆکار دیاریکراوە کە لەوانەیە هۆکاری تووشبوونی پیاوان بن بەم حاڵەتە لەوانە:$
1- هۆکاری جینی وەکوو حاڵەتی کۆنیشانەی کلینفلتەر و هەندێ نەخۆشی زگماگی تر.
2- چارەسەری بە دەرمانی کیمیایی یان تیشک.
3- ناتەواوی زگماکی بۆ نموونە نەبوونی بۆری گوێزەرەوەی تۆواو، دەوالی گون.
4- بڕین و قرتاندنی بۆری گوێزەرەوەی تۆو بە نەشتەرگەری.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەزۆکیە لە پیاواندا
پزیشکی پسپۆڕ ئەم حاڵەتە دەستنیشان دەکات بە پشکنینی فیزیکی و پشکنینی تاقیگەیی سۆناری گون ، پاشان بە پێ ی هۆکارەکەی چارەسەر دەستنیشان دەکات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 315 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!