ناونیشانی بابەت: پرایاپیزم
بەشی دووەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
لەم بەشەدا باسی چارەسەری پڕایاپیزم دەکەین کە ئامانجەکەی بە گشتی کەم کردنەوەی ئازارە، پاراستنی زەکەرە بۆ ئەوەی تووشی کێشەی ڕەپنەبوون نەبێت.
بە پێی جۆری پرایاپیزمەکە چارەسەرەکەی ئەگۆڕێت بە گشتی بەم شێوازانەی خوارەوە چارەسەر ئەکرێت.
جۆری یەکەم کە بەهۆی کەم بوونەوەی ڕۆشتنی خوێنەوەیە بۆ زەکەر ، پێویستی بە چارەسەری کتوپڕە و حاڵەتەکە ئیمرجنسیە لەبەرئەوەی بە فایبەربوون درووست ئەبێت لە شانەی ئیسفنجی زەکەردا و ئەبێتەهۆی کێشەی ڕەپ نەبوون.
جۆری دووەم کە دوبارەبوونەوەی حاڵەتەکە ڕووئەدات: چارەسەرەکەی بەم جۆرەیە ، ئەهەر حاڵەتەکە ڕوویدا ئەوا وەکوو جۆری یەکەم پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە ، بەڵام بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە پێویستە نەخۆشەکە چارەسەریتر وەربگرێت.
جۆری سێیەم کە بەهۆی زۆر ڕۆشتنی خوێنەوە ڕووئەدت بۆ زەکەر، چارەسەرەکەی حاڵەتی ئیمرجنسی نییە ، نزیکی کە 62٪ نەخۆشەکان نەخۆشەکان خۆیان چاک ئەبنەوە، ئەگەر چاک نەبوونەوە ئەوا پێویستی بە چارەسەرە بە ماددەی وەکوو جەلاتین کە بۆ بکەم کردنەوەی ورووژمی خوێن بەکاردێت بەرەو زەکەر ، یاخود بە ڕیگای نەشتەرگەری چارەسەر ئەکرێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 278 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!