ناونیشانی بابەت: شێرپەنجەی پرۆستات
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
شێرپەنجەی پرۆستات جۆرێکی شێرپەنجەیە کە تووشی پرۆستات دەبێت ، ئەم شێرپەنجەیە بەهێواشی گەشە دەکات، لەوانەیە هیچ نیشانەیەک درووست نەکات لە نەخۆشەکەدا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
لە سەرەتادا نیشانەی نییە، هەتا پرۆستاتەکە قەبارەیەکەی ئەوەندە گەورە دەبێت کە کاردەکاتە سەر بۆری میزەڕۆ، کاتێک ئەمە ڕوویدا ئەم نیشانانە دەردەکەون:
1- زیادبوونی پێویستی میزکردن.
2- بە زەخت (پەستان) میز دەکرێت.
3- دوای میز کردن کەسەکە هەست دەکات میزەڵدانی بەتاڵ نەبۆتەوە.
4- میز خوێنی لەگەڵ دەبێت.
مەرج نییە هەر کەس ئەو نیشانانەی هەبێت مانای وایە تووشی شێرپنجەی پرۆستات بوبێت ، چونکە ئەو نیشانانە لە کاتی گەورەبوونی پرۆستاتتشدا درووست دەبن.
هۆکاری شێرپەنجەی پرۆستات بە گشتی نەزانراوە، زیاتر لە دوای تەمەنی 50 ساڵی درووست دەبێت، بۆماوە تا ڕاددەیەک ڕۆڵی هەیە، لێکۆڵینەوە تازەکان باسی ئەوە دەکەن کە قەڵەوی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاد دەکات.
پزیشک لە ڕێ ی پشکنینی فیزیکی و پشکنینی تاقیگەیی (خوێن) و تیشکی لەگەڵ وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات بۆ زەرع ، حاڵەت و قۆناغەکە دەستنیشان دەکات.
چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات بە پێ ی قۆناغەکەی دەگۆڕێت ، بە گشتی لە ڕێگای نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت لەگەڵ چارەسەر بە تیشک، هەندێک جار ڕێگای چارەسەر بە هۆرمۆن بەکاردێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 359 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!