بەگوێرەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی بەریتانی کە پێگەی DWی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، ئەوە دەرکەوتووە کە ئافرەتانی گەنج بەراورد بە هاوبەشە نێرینەکانیان لە هەمان تەمەندا زیاتر پرخە دەکەن، ئەوەش هۆکارێکی تەندرووستیی لە پشتییەوەیە.
لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن نەخۆشخانەی شاهانەیی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ لە بەڕیتانیا ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشکراکردووە، لە سەدا 34ی ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 34 ساڵیدایە لە هەفتەیەکدا لانی کەم سێ شەو پرخە دەکەن، لە کاتێکدا پیاوان لەو تەمەنەدا تەنیا لە سەدا 31 یان پرخە دەکەن.
هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە لەدوای ساڵی 1990وە ڕێژەی تووشبوونی ئافرەتان بە قەڵەویی زیادیکردووە.
لە بەشێکی تری لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوەکراوە، لەگەڵ بەتەمەنداچوندا بابەتەکە گۆڕانکاریی بەسەردادێت و پیاوان زیاتر پرخە دەکەن، بە جۆرێک ئەو پیاوانەی تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 64 ساڵیدایە، لەسەدا 45 یان پرخە دەکەن و دەنگێکی بێزارەکەریان هەیە، لە کاتێکدا تەنیا لە سەدا 35ی ئافرەتان لەو تەمەنەدا پرخە دەکەن.
لێکۆڵینەوەکە داواشیکردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، لەبەرئەوەی پرخە هەر تەنیا حاڵەتێکی بێزارەکەر نییە، بەڵکوو کاریگەریی تەندرووستیشی لەسەر لایەنی بەرانبەر دەبێت بەوپێیەی ناتوانێت خەوێکی باش و بەردەوامی هەبێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 715 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!