لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە دەرمانی (Minoxidil) کە وەک سپرای بەکاردێت و باوترین دەرمانە لە چارەسەرکردنی کێشەی هەڵوەرینی قژ و تەنکبوونەوەی قژ، فۆڕمێکی دیکەی هەیە کە لە چارەسەرکردنی قژ ڕووتانەوە و گەشەکردنەوەی قژی تەنک کاریگەرترە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پزیشکان پشتڕاستیانکردووەتەوە کە لەم دواییانەدا بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی ئەو دەرمانە بەشێوەی حەب سوودی زیاتری دەبێت، بەوپێیەی مینۆکسیدیل بەبەکارهێنانی ئەنزیمەکانی ناو تاڵەکانی قژ کاردەکات بۆ هاندانی گەشەی قژی نوێ.
جێگای ئاماژەیە کە “Minoxidil” لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە دەرمانخانەکاندا بەردەست بووە وەک سپرایەک کە دەڕژێنرێتە سەر پێستی سەر بۆ کەمکردنەوەی وەرینی قژ و یارمەتیدانی گەشەکردنی قژ.
سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ئەم دەرمانە بەدەستیهێناوە، بەڵام ئیدارەی خۆراک و دەرمان (FDA) ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی نەداوە وەک حەبێک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ.
لە کاتێکدا بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، تا ئێستا هیچ تاقیکردنەوەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکراوبێت بۆ مینۆکسیدیل لە شێوەی حەب ئەنجامنەدراوە.
ئەم دەرمانە بۆ یەکەمجار لەلایەن دکتۆر ڕۆدنی سینکلێر پزیشکی پێست لە زانکۆی مێلبۆرن لە ئوسترالیا دۆزرایەوە، کاتێک کەسێکی بینی سەر ڕووتانەوەی هەبوو، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی حەبی مینۆکسیدڵ توانی یارمەتیی گەشەکردنەوەی قژی بدات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,151 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!