یاریزانێکی تۆپی پێی خەڵکی #بۆکان# بە ناوی #ئیسماعیل عەلی پەروەری#، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 10ی خاکەلێوەی 2723 (30ی مارسی 2023) ئیسماعیل عەلی پەروەری، یاریزانی تۆپی پێ و ڕاهێنەری تۆپی پێی مێرمنداڵان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە.
ئیسماعیل عەلی پەروەری تەمەن 33 ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک و دانیشتووی گەرەکی تەپەی ئاوای شاری بۆکانە. ناوبراو یاریزانی پێشووی یانەی سەرداری بۆکان بووە.
هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە لەبەردەست دا نییە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی 2023، لانی کەم 36 هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و پیشەیی ڕفێندراون. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 718 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!