گۆرانیی نەتەوەیی وەک چەمک
#ئامانج غازی#
گۆرانی یەکێکە لە کۆنترین جۆرەکانی ئەدەبی فۆلکلۆری گەلان. مۆرکی بە کۆمەڵ چڕینی گۆرانی لەنێوان دوو واتای هونەریدا خۆی دەبینێتەوە، ژانرێک کە تایبەتمەندی تاکە کەسیی پێوە دیارە و خۆی لە گۆرانی شوان و لەوەڕگاکان دەبینێتەوە، ئەوەی تریان بریتییە لە گۆرانی چڕینی بە کۆمەڵ وگرووپی جۆرا و جۆر، کە گوزارشت لە کایەکانی نێو کۆمەڵگەدا دەکەن.
زۆربەی داستانەکانی کورد چ قارەمانانە و چ سۆزداری بێ، شەوانە بە گۆرانی تاکە کەسی دەچڕدرێن.
چەندین گۆرانی تاکەکەسی داستان ئامێز و نیمچە داستان و قارەمانیی کورد و کەسایەتییە شۆڕشگێڕییەکان بە نەمری ڕۆڵی سەرەکیان لە خەباتی کورددا لە دژی و داگیرکەراندا گێڕاوە.
تا ئەمڕۆشی لەگەڵدابێ دەبینین بوونی موزیک لەبۆنە ئایینییەکانی کوردانی کاکەیی (یارسان) و کوردانی ئێزدیدا ڕۆڵێکی کارایان لە بەرز ڕاگرتنی ژیان و ژیاری دنیایی و ئایینییدا بینیوە و ئەوەی جێی سەرنجە.
کاراکتەری زاڵی موزیک لەو بۆنانەدا موزیکێکی خەمناک و ئازاربەخش نییە بەڵکوو کارەکتەرێکە کە بەزیندوویی و تیشکدانەوە ناسراوە، ئەم دیاردەیە خۆی لەخۆیدا شایەنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەردەوامە.
موزیکی میللیی کوردی، کەسایەتی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وەک موزیکی گەلانی دیکە و هەرکەسێک شارەزایی لە موزیکی گەلانی ڕۆژاوای ئاسیادا هەبێت دەتوانێت موزیکی کوردی لە موزیکی عەرەبی و فارسی و ئەرمەنی و تورکی جیابکاتەوە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە لەنێوان موزیکی کوردی و دراوسێ و هاوسێکانیدا لە ناوچەکانی نزیکی کورد کاریگەریی و لێکچوون هاوتەریبیێک لە ڕێگای ئاوازدانەران و گۆرانیبێژانەوە نەبێ، لێرەدا دوو تێبینی گرنگ هەن کە پێویستە ئاماژەی بۆ بکرێ:
یەکەمیان: لەنێو میتۆلۆژیای کوردیدا، موزیک چ وەک ژەنینی سۆڵۆ و چ بە یاوەری گۆرانی چڕیندا، ڕەگ و ڕیشەیەکی قووڵی هەیە.
دووەمیان: کاتێک موزیکی کوردی بەتاک و ڕووتەڵەکی دەبیسترێت و بەبێ ئەوەی گۆرانی یاوەری بکات. تایبەتمەندییە دەنگی ولێکەوتە دەروونییەکانی باشتر دەردەکەوێت. بۆیە لێرەدا چێژەکەی پێویستی بەپلەیەکی بەرزی تێگەیشتن و جوانی دەربڕین و توانای پێشکەوتوو هەیە، ئەم شێوازە لەنێو بژاردەی چینی ڕووناکبیرانی کورد ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاوەی هەیە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 355 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!