بەشێک لە خانمان لە مانگی ڕەمەزاندا گرفتی ئاوسانی ژێر چاویان بۆ درووستدەبێت، کە زۆرکات لە ئەنجامی ماندوێتییە، بە ماسکێک دەتوانیت چارەسەری ئەو دۆخە بکەیت.
سپێنەی هێلکە سوودی زۆری هەیە، یارمەتیی کەمکردنەوەی ئاوساوی دەدات و چواردەوری چاو توند دەکاتەوە، هەروەها پاککەرەوەی پێستە.
=KTML_Bold=دەتوانیت دوو کەوچک قاوە لەگەڵ سپێنەی هێلکە تێکەڵ بکەیت و بەم شێوەیە بەکاریبهێنیت:=KTML_End=
1. سەرەتا کەمێک لەسەر دەستت دابنێ، بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی هەستیاریت پێی نییە، پاشان کە دڵنیابویتەوە لەژێر چاوتی بدە.
2. بۆ ماوەی 10 خولەک بە چاوتەوە جێی بهێڵە و خولەکی سەرەتا مەساجی ژێر چاوتی پێبکە.
3. پاش ئەوەی بە نەرمی لێتکردەوە، کرێمی شێدارکەرەوە بدە لەژێر چاوت، هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارەی بکەرەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 817 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!