تەڤدەم: جەژنی قوربان لە هەموو گەلی کورد پیرۆز بێت
#27-06-2023#
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) جەژنی قوربان لە گەلی کورد و تەواوی پێکهاتەکانی سووریا پیرۆزدەکات، هیوخوازە ئاشتی و برایەتی لە هەرێمەکە بەرقەرار بێت.
تەڤدەم بە ڕاگەیاندراوێک پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی دەکەین لە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕ و گەلە بەرخۆدەرەکەمان و تەواوی پێکهاتەکانی جڤاکی سووریا.
بەهیواین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو سووریا و هەرێمەکە، بەتایبەت لەم قۆناغەی کەوتن و شکستی گرووپی ئاستانە، بەو هیوایەی بگەینە چارەسەرێکی ڕیشەیی تاوەکوو خۆشی بۆنە سیمبولیک و نیشتمانی و ئایینییەکان بگەڕێتەوە بۆ هەموو پێکهاتەکان.
جەژنەکان بایەخێکی گرنگیان هەیە، هەڵگری مانای جەوهەریی لێبووردەی و ئەخلاقیین لای جڤاکە ڕەسەنەکان کە مانای کەلتووری و ئەخلاقی خۆیان بەدرێژایی مێژوو پاراستووە.
بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێشتا جەژن و بۆنەکان دەگۆڕن بۆ ڕۆژی توندوتیژی و تیرۆر و دەیسەپێنن بەسەر جڤاکە پارێزراوەکان، ڕێگەنادەن سرووت و عورف و نرخە ئەخلاقییەکان پیادە بکەن، قێزەونترین پێشێلکاری پیادە دەکەن لە ڕێگەی بۆردومانی هەرێمە ئارامەکان و بەزاندنی سەروەری وڵاتانی دراوسێ بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل. حکومەتی تیرۆریستی ئاکەپە هیچ بەهایەک ناداتە جەژن و شکۆی مرۆڤایەتی و تاوان و کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان و بەهاکانمان ئەنجام دەدات.
ئێمە وەک تەڤدەم، دووبارە پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنین، دووپاتی دەکەینەوە پێویستە ئاشتی و برایەتی لە هەرێمەکە بەرقەرار بێت بە گفتوگۆی سووری_سووری بەبێ دەستوەردانی نێودەوڵەتی و هەرێمی. با دەوڵەتانی پارێزەری چارەسەری ئاشتی کۆتایی بهێنن بە هەڕەشە و ململانێ سیاسییەکان لەپێناو گەڕانەوەی خۆشی و چێژی جەژنەکان بۆ سیمای منداڵەکانمان و گەلانی هەرێمەکە، لەگەڵ تێکۆشان بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی هەموو کۆچبەران بۆ شوێنی خۆیان.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,293 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!