ڕەنگە زۆرکات لە ژیانماندا ئەو کەسانەمان بینیبێت کە لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان گەورەتر یان منداڵتر دەردەکەون، بەڵام نەمانزانی بێت هۆکارەکەی چییە، ماڵپەڕی artisteplasticsurgery ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە وادەکات لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆت گەورەتر دەربکەویت.
=KTML_Bold=1. بۆماوەیی=KTML_End=
ئەستووریی پێست، لیمفەکان یان بەرهەمهێنانی میلانین ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەوەی چەند خێرا پێست چرچ بێت، زیانی پێبگات و تیشکی خۆر کاریگەریی لەسەر درووستبکات.
=KTML_Bold=2. ژینگە=KTML_End=
هەندێک کات ژینگە هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت، مانەوەت لە ژینگەیەکی ناخاوێن و بەکارهێنانی پلاستیک و ماددەی کیمایی هۆکارە بۆ ئەوەی زوتر پێستت زیانی پێبگات.
=KTML_Bold=3. شێوازی ژیان=KTML_End=
لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە نەتوانیت کۆنتڕۆڵی بۆماوەیی یان ژینگە بکەیت، بەڵام دەتوانیت کۆنترۆڵی شێوازی ژیانت بکەیت، جگەرەکێشان، خواردنەوەی ماددەی کحولی، ناتەندرووستی سیستمی خۆراکیی، کەمخەوی یان تێکچونی سیستمی خەو هۆکارە بۆ ئەوەی زوتر پیربیت.
=KTML_Bold=4. فشاری دەروونی=KTML_End=
فشاری دەروونی یان دڵەڕاوکێ مرۆڤ پیردەکات و بە زویی کاریگەریی لەسەر ڕوخساری دادەنێت، ئەگەر کۆنترۆڵی نەکەیت هۆکارە بۆ ئەوەی لە تەمەنی خۆت گەورەتر دەربکەویت.
=KTML_Bold=5. ئەنجامنەدانی وەرزش=KTML_End=
دانیشتنی زۆر و کەمیی جوڵە و چالاکی جەستە کێشت زیاد دەکات، ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە، گەورەتر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەردەکەون. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 360 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!