سەری هار و ماری تێدایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەری هار و ماری تێدایە) ، وتراویشە:#سەری کوێرەماری لادەست دەکەوێت# ، زۆرجاران یەکێک دەچێتە لای دووکاندارێک یان بازرگانێکی وردە یان کەونەفرۆشێک هەموو شتێکی لادەست دەکەوێت، جاری واش هەیە تورەگەیەکی پڕی وەکوو کەشکۆڵ و هەمبانەبۆرینە دەست بۆ ناوی ببەیت چیت بوێت ئەوەت چنگ بکەوێت لە سنووری هەولێرێ بۆ ئەو حاڵەتانە دەڵێن: سەری هار و ماری تێدایە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 117 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!