هەندێک کات ئەو دایک و باوکانەی منداڵی کوڕیان هەیە، دەیانەوێت کوڕەکانیان لە گەورەبوونیاندا ببێت بە پیاوێکی ڕاستەقینە، کە خاوەنی بەرپرسیاریەتی بێت و لە ڕێگەی ڕەفتار و بیرکردنەوەکانییەوە ببێت بە کەسێکی نموونەیی، بەڵام ئەنجامدانی هەندێک هەڵە وادەکات ئەنجامەکان پێچەوانە ببنەوە، هەر بۆیە باشترە لێیان دووربکەویتەوە.
=KTML_Bold=1. پیاو نابێت بگری=KTML_End=
سەختترین کار بۆ منداڵێک ئەوەیە ناچاری بکەیت فرمێسکەکانی بگەڕێنێتەوە و هەستەکانی بشارێتەوە، ئەمەش وایلێدەکات کەسایەتییەکانی لاوازی هەبێت، خەمەکانی بگۆڕێت بۆ توڕەیی و لەو ڕێگەیەوە هەستەکانی دەربخات، کە ئەمەش ئەگەر زۆرە لە داهاتوودا تووشی خەمۆکی بکات.
=KTML_Bold=2. یارمەتیی دایکان تەنیا بۆ کچەکانیانە=KTML_End=
پێویست نییە منداڵەکەت فێربکەیت کە تەنیا کچەکان دەتوانن خەمەکانیان بۆ دایکیان باس بکەن و کوڕەکان ناتوانن ئەو کارە بکەن، چونکە ئەم بیرکردنەوەیە دواتر وایلێدێت کە کەسێکی لێ دەردەچێت هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
=KTML_Bold=3. زبر مامەڵەکردن بۆ کوڕانە و نەرم و نیانیش بۆ کچان=KTML_End=
دایک و باوکان هەندێک کات بە زبری مامەڵە لەگەڵ کوڕەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی وا لە کوڕەکان بکەن پشت بە خۆی ببەستێت، کە ئەمە ڕێگەیەکی هەڵەیە، ئەگەر دەتەوێت کوڕەکەت پشت بە خۆی ببەستێت پێویستە نەرم مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و فێری باوەڕ بەخۆبوونی بکەیت، بۆ ئەوەی بەرپرسیارییەتی هەڵبگرێت و پشت بە خۆی ببەستێت.
=KTML_Bold=4. بەراوردکردن بە کەسانی دیکە=KTML_End=
بەراوردکردنی منداڵەکەت بە کەسانی دیکە لەبری ئەوەی کەسایەتی منداڵ درووست بکات، دەیڕوخێنێت، متمانەبەخۆبوونی لێ وەردەگرێتەوە، ناتوانێت خاوەنی کەسایەتی خۆی بێت، کەسێکی ترسنۆکی لێ دەردەچێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 172 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!