ناو: بەهجەت
نازناو: بەهجەت گولی
ناوی باوک: نایف مەعروف گولی
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-06-1997#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بارهۆلێ# ی سەربە شارەدێی #گولی# شارۆچکەی #زاخۆ#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1965 لە گوندی باهولێ ی سەربە شارەدێی گولی شارۆچکەی زاخۆ لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایکبووە. لە ساڵی 1984 پۆلی پێنجەمی ئامادەیی تەواوکردووە. ساڵی 1988 لەگەڵ خێزان و کەس و کاری دەچنە باکووری کوردستان و لە گۆمەڵگەیەکی تەلبەندکراوی شاری #ئامەد# نیشتەجێ دەبن.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
لە ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی =KTML_Bold=پارتی دیموکراتی کوردستان=KTML_End=ەوە کردووە. لە ساڵی 1981 بوو بە بەرپرسی شانەی بزوینەوە، لە ساڵی 1982 بووە بەرپرسێ شانەی ئاراراتی (یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان)، لە ساڵێ 1985 دەچێتە ڕێزی شۆڕشی گوڵانەوە، دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی زاخۆی (یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان)، لەبەر زیرەکی و لێهاتووی خۆی دوو سوپاسنامەی تایبەتی #مەسعود بارزانی# وەردەگرێت.
بەشداری لە شەڕەکانی شۆڕشی گوڵان کردووە، وەک داستانی فەوجی شەنشێ، شەڕی تەنگا زرێزێ، شەڕی سەری بێجانی و گەلێک شەڕی دیکە. لە ساڵی 1988 لە گۆمەڵگەی تەلبەندکراوی ئامەد، وەک پێشمەرگە و کادرێک ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت و لە ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکان و ئارامکردنەوەی خەڵکەکە.
لە ساڵی 1991 دەبێتە ئەندامی دەڤەری هێزاوا، دواتر دەبێتە ئەندامی ڕێکخستنی لیژنەی ناوچەی زاخۆ، لە ساڵی 1992 پەیمانگەی ناوەندی کادرانی خۆلی 9ی بە پلەی نایاب تەواوکردووە.
لە ساڵی 1993 لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتیی دا دەبێتە نوێنەر بۆ کۆنگرەی 11ی پارتی و کارگێڕی لیژنەی ناوچەی زاخۆ-بەرپرسی بەشی ڕێکخستن. بەشداری لە شەڕی بەرەنگاریکردن لە پاڕڵەمانی کوردستان کردووە.
لە ساڵی 1996 بووە، بە ئەندامی لقی 1ی پارتی و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی #ئامێد# ی، لە شەوی 11 لەسەر 12-06-1997 شەهیدبووە. [1][2]