تڕی فەقیری دەنگ دەداتەوە
زۆرجاران لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا گوێبیستی ئەوە دەبیت دەوترێت: دەوڵەمەند بتڕێت پێی دەڵێن: یەرحەموکەڵڵا، بەڵام هەژارێک بپشمێت خەڵکی دەست بەلووتیانەوە دەگرن، ئینجا ئەگەر فەقیر بپشمێت خەڵکی حسابی تڕی بۆ بکات، ئەی ئەگەر بەڕاستی (تڕ) بێت دەبێت چی پێ بڵێن؟ ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی کە خەڵکی کەموکورتی (عەیب و عار) دەوڵەمەندان دادەپۆشن و کەموکورتی هەژاران (فەقیران) دەف و دۆڵی-دۆری بۆ لێ دەدەن و لە قەبارەی خۆی گەورەتری دەکەن، بۆ حاڵەتی لەو شێوەیە لە ناوچەی #موکریان# دەوترێت: تڕی فەقیری دەنگ دەداتەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 25 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!