«آصف الدیوان»ی «#سنە#» گەلێ دێ و ناوچە و گوندی هەبوو، ئەم گوندانە لە ساڵا «زاوت»ی ئەنارد حاسڵاتیان بۆ وەر ئەگرت، هەر لە زەمانی باو باپیریانەوە کە ئەمانە خاوەن مڵک بوون بەمجۆرە بوون بۆ کۆکردنەوەی حاسڵات و مڵکانە.
کوڕێکی خەڵکی شاری سنە کە ناوی «میرزا نەسروڵڵا» بوو، پاش ئەوەی کە خوێندن لەو وڵاتە تەواو ئەکا ئەچێ بۆ فەرەنسە، لەوێ شەهادەیەکی بەرز وەرئەگرێ و ئەگەڕێتەوە. ویستبووی لە لای «ئاسەف» یش کارێک بکا، ئاسەفیش ئەمەی بە لاوە خراپ نەبوو. میرزا کەوتە ئیش کردن، بەڵام هەر ڕۆژە نە ڕۆژێک شتێکی ئەدۆزیەوە و قەوانێکی ئەخستە کار. ئەمەش هەموو لەبەر ئەوە بوو کە شەهادەی لە فەڕەنسەوە هێناوەتەوە، لەوانە بوو نە لووتی بە «ئاسەف» دا ئەهێنا و نە بە هیچ کەسێکی ترا. لە ئەنجاما ئاسەف گەیشتە تینی و ئیتر پێی هەڵنەگیرا وتی: «بەو ئاغایە بێژن حەفت تەغار گەنم و جۆ ئەدەین بە یەکێ حساوەکەمان بۆ بکا، ئێمە حەفتە بیجاڕی خۆمان هەس لە ناو شیشەکانا، حەفتە بیجاڕی فەرەنسەمان گەرەک نییە». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 503 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!