هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #داقوق#
شارەدێ: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی داقوق لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی داقوق بە دووری (32)کم.
$جوگرافیا$
گوندی تاموور ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە گوندی #تەل بەفر#.
لە باشوورەوە گوندی #زەرگە#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی حلیوەی بچووک.
لە ڕۆژاواوە گوندی ئەبو شەھاب.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (165) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (173) کەس بووە. [1]