هەرێم/ بەشی کوردستان: #باشووری کوردستان#
شار / پارێزگا: #کەرکووک#
شارۆچکە: #داقوق#
شارەدێ: ناوەند
زمان/ زاراوە: کوردی (کرمانجیی ناوەڕاست)، عەرەبی، تورکمانی
گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی داقوق لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان.
دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی داقوق بە دووری (19)کم.
$جوگرافیا$
گوندی جەدیدە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #تازەخورماتوو#.
لە باشوورەوە گوندی #تەوێڵە-داقوق#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی سەید جومعە.
لە ڕۆژاواوە گوندی بەشیر.
$دانیشتووان$
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (88) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (109) کەس بووە. [1]