- وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر وەرگرتنی بڕی هەزار دینار بۆ چاککردنی ڕێگاوبانەکان، ژمارەیەک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ڕێگای سەرەکی نێوان (کەلار- دەربەندیخان)یان داخست.
- ناوەندی ڕاگەیاندی چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی جموجۆڵ و چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە: 24 سەربازی تورک، 27 ئەندامی تیمی تایبەت و 2 پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراوون.
- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆیستی داعش لە ڕۆژئاوای شاری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو بە تووندی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ درانەوە.
- لە ناوچەی قرقەلی سەربەشاری وان سەربازانی تورک بە ئۆتۆمببێلی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر گەرەکی تەپەدامێ و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهیدبوو، سێ هاولاتیش برینداربوون یەک لەوانە منداڵە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,476 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !