$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی #هەدەپە# لە ناوچەی گەرمەنجیکی ئایدن و تەکین ئەریکلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە و عەلی شیمشەکەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپەی دەستگیر کرد.[1]
- #دەروێشێ سەعدۆ#، یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-باکوور، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلەهی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- کۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر شاخەکانی کۆردینە و بەکتوریایان لە ناوچەی حەفتانین بۆردومانکرد.[1]
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی دەوڵەتی تورک (ÎHA) لە نزیک گوندی گوهەرز لە ناوچەی #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# کەوتە خوارەوە.[1]
- تەرمی بابە شێخ، گەورە پیاوی ئایینیی ئێزیدییەکان لە گوندی بۆزا نێژرا و لە شێخان حەوت ڕۆژ شیوەن بۆ بابە شێخ دەگێڕدرێت.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی: 21 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.[2]
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387326/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆ=KTML_ImageCaption_End=
- سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆ دا، بە بەشداریی چەندین گروپی شانۆ، موزیک و هەڵپەڕکێ و گۆرانیبێژ، لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە ئەنجامدرا و تێیدا زنجیرەیەک چالاکی هونەریی و جۆراوجۆر پێشکەشکران و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هات.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- یەکێتیی ئەوروپا لە کێشەی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا پاڵپشتیی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس دووپاتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە مافەکانی تایبەت بە سەروەریی ئاویی هەردوو وڵات بپارێزرێن.[3]
- سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکانی ئەوروپا داوایان لە تورکیا کرد دەستوەردانەکانی خۆی لە شەڕی چەکداری ئێستای هەرێمی قەرەباخ ڕابگرێت و دەست بەڕۆڵێکی بونیاتنەر بکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەی ئەوێ.[4]
- بەرپرسێکی گەورە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر وڵاتەکەیاندا بسەپێنی بە هۆی کردەوەکانی گەڕان و پشکنین بەدوای نەوت و غازدا، ئەوە تورکیا ڕژدتر دەبێت لە سەر پاراستنی مافی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.[4]
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق مووچە دابەشدەکات و کۆتایی هەفتەش 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp