باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی ڕابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی
داعشداعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی
شنگالشنگال بێ ئەوەی زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵی کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەڕڵەمانتاری کورد موحسن سەعدون لە لە شارەدێی زومار لە پارێزگای نەینەوا دەتەقێننەوە.
- سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی فیدڕاڵی ئێراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی گەورەیان بەپاڵپشتی چەندین چەکی قورس بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی شەنگال و زوممار دەستپێکرد.
- بەشێک لەو چەکە قورسانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
هەولێرهەولێرەوە گەیشتنە هەرێم ڕەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە کران و بڕیارە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە شەنگارو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە کاربهێنرێن.
- لە دوای ئەوەی شارۆچکەی شنگال کەوتە دەستی چەکدارانی داعش، هێزێکی
یەپەگەیەپەگە گەیشتنە سنووری ئەو شارۆچکەیە لە ئێستادا لەگەڵ داعش دەجەنگن.
- پارێزگاری نەینەوا بانگەوازێک ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی بەپەلە فریای ئێزدییەکانی شارۆچکەی شنگال بکەون، ڕاشیدەگەیەنێت کە دوای چەند سەعاتێکی تر هەزاران ئێزدی گیان لەدەست دەدەن.
- داعش شارەدێی
ڕەبیعەڕەبیعەشی گرت.
- پاش دەستبەسەراگرتنی شارەدێکانی
زوما ڕزوما ڕ و ڕەبیعە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەتەقاندنەوەی ماڵی پەڕڵەمانتار و بەرپرسانی کورد و مەزارە ئایینییەکان کردووە، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەشت ماڵی کوردەکان تەقێنراوەتەوە.
- داعش نزرگەی شێخ شەرەفەدینی تەقاندەوە.
- بەپرسێکی یەکێتی لە شنگال ڕایدەگەیەنێت کە پێنج لیوای پێشمەرگە و زێرەڤانی لە ناوچەی شەنگال و زوممار بوون بەبێ شەڕ کشاونەتەوە و تا ئێستاش پێشمەرگە نەگەشتونەتەوە شنگال و ئەو شەڕەش لەو ناوچەیە دەکرێت هێزەکانی پەیەدە دەیکەن نەک پێشمەرگە.
- دوای ئەوەی کە لە شەوی ڕابردووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شارەدێی زوممار کۆنتڕۆڵکرا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
- لە
ڕانیەڕانیە لەنیوەشەودا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی داعش لە گوندی سحێلا لەسەر سنووری خۆراوای کوردستان لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بۆسە دەنێنەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدبوون و شەش پێشمەرگە بەبرینداری کەوتنە دەستی داعش و لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی YPG وە ڕزگار کران.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Händelseförlopp