- ڤیستیڤاڵی دووەمی کوردستان لە فڕانکفۆرتی ئەڵمانیا، کە گەلێک کەسی بەنێوبانگ و ڕێکخراوی جیهانی بەشدار بوون.
- هەندێک لە ئەندامانی پەڕڵەمانی تورکیا، کە کورد بوون و سەر بە پارتی دیموکرات - دەپ بوون، کە پێکهاتبوون لە لەیلا زانا و خەتیب دیجلە و محەمەد سنجار و نیزامەدین تونج، دووچاری هێرشێکی چەکدارانە بوونەوە لەلایەن چەکدارەکانی کۆنترا گەریلـلاوە، کە تورکیای فاشی ڕێکی خستبوو، لە کاتێکدا ئەو ئەندامانە پیاسەیان بە شەقامەکانی شاری باتمانی باکووری کوردستاندا دەکرد، بووە هۆی شەهیدبوونی ئەندامی پەڕڵەمان محەمەد سنجاری کە کەسێکی نیشتمانی بوو و هەروەها مەتین ئوزدەمیر کە ئەندامی لیژنەی کارگێری پارتی دەپ بوو. هەروەها ئەندامی پەڕڵەمان نیزامەدین تونجیش بریندار کرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,466 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !