- سەربازێکی تورکیا درەنگانی شەوی ڕابردوو کوژرا، بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای ئه و وڵاتە لەنێوان ماردین و پیرانشار سەر بە ئورفە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی.
- لەڕوبەڕوبونەوەیەکی چەکدارییدا لەکەرکووک، سێ چەکدار کوژران کە ئاسایشی کەرکووک بە "داعش" دەیاناسێنێت، لەگەڵ کوژرانی هەواڵدەرێکی نهێنی پۆلیس لەدرەنگانێکی شەوی ڕابردوو.
- بە مەبەستی فشاردروستکردن بۆ هەرچی زووتر ئاشکراکردنی ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناو زیندانەکەیان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرکردنیان، زیندانیانی زیندانی شرناخ مانیان لە خواردن گرت.
- پاش داواکاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی دەروەی عێراق باڵوێزی تورکیای لە عیراق بانگهێشت کرد و لە هەمان کاتیشدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەرامبەر یاداشتەکەی پەرلەمانی عیراق و وەسفکردنی تورکیا بەداگیرکەر باڵوێزی ئه و وڵاتە بانگهێشت دەکات.
- بەشێک لە مامۆستایانی کۆیە و تەقتەق بایکۆتی خوێندنیان کرد و لە گردبوونەوەیەکیشدا لەبەردەم پەروەردەی کۆیە داوای پێداچوونەوە بە موچەکانیان و کەمکردنەوەی پاشەکەوتیان دەکەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,472 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !