ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
جێگەی داخێکی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەو یادە بە حزبی بکەن و هەریەکەو بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.
ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەکڕیزی و تێکۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەکانی ناو بەرەی کوردستانی و پێشمەرگە و ڕێکخستنە نهێنییەکان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاکانی کوردستان و، درێژکراوەی خەباتێکی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی کوردستان بوو.
پەیام و ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووک بکرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بکرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەک سەرکەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، کوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و کەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە.
بارەگای بارزانی
6ی ئاداری 2023
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 624 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !