- چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری شەنگال و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێ "هێرشەکەمان تێکشکاند و پاشەکشەمان بە داعش کردووە". لەلایەکی ترەوە هەپەگە ڕایگەیاند کە هێرشەکە کراوەتە سەر ئەمان و تێکیانشکاندوون.
- ئەنجومەنی دادوەری سەرلەنوێ بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفالی دەرکرد.
- لە شاری مەهاباد دەیان کەس لەبەردەم هۆتێل تارا بەهۆی ڕووداوی گیانلەدەستدانی کچە کارمەندێکی هۆتێلەکە بەناوی فەریناز خوسرەوانی کۆبوونەتەوە. پۆلیسيش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گەیشتە بەردەم هۆتێلەکە و گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت، بەم هۆیەش پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپێشاندەران دەستیپێکرد. هێزەکانی حکومەت، بەتایبەت هێزی (دژە ئاژاوە) بەگازی فرمێسڕێژو چەکی ساچمە، پەلاماری ئاپۆڕەی خەڵکەکەیاندا، کە بوە هۆی برینداربونی زیاتر لە50 کەسو دەستگیرکردنی زیاتر لە30 کەسی، بەپێی هەندێک زانیاریی ئاژانسەکان دو کەس لەخەڵکی ئەو شارە شەهید بون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,470 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !