$باکووری کوردستان$
-لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەنکەرا و جەزیر چەندین کەس دەستگیرکران. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەرانی #هەدەپە#ی تێدایە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە شاری کەنگاڤەری #کرماشان#، دوو ژنە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر خۆداپۆشینی زۆرەملی حجاب اجباری، دەسبەسەر کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لابرد.[2]
- هەر سێ ڕێکخراوی (گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO-، نازی بێسەرپەرشتاران و نوێگەر) بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات و بە هەماهانگی لەگەڵ بەرێوبەرێتی ڕۆشنبیری #سلێمانی# و بە میوانداری هونەرمەند (هانی) فیستڤاڵی (رۆژی ژن) لە ڕۆژی جیهانی ژنان ڕێکدەخات. ئەم کۆنسێرتە خێرخوازیە و داهاتەکەی بۆ هاوکاری منالانی بێسەرپەرشت دەبێت.[1]
- لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، 150 کچی کوردی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش چوونە پەرستگای #لالش# و یادی ئەو ڕۆژەیان کردەوە، داوایانکرد ئەو کچ و منداڵانەی لەبن دەستی داعشدا ماون ڕزگاربکرێن.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کرستیان ئێمدە کە بەرپرسی بانگەشەی چەتەکانی #داعش# بوو و لە زۆر دیمەنی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی کردەوەی تێرۆریستی لە وەڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرد، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی #یەپەگە#دا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژرا.[3]
- هەرچەند حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازیی دەڵێن، بەردەوام دەبن لەسەر فشارەکانیان هەتا تەواوی مووچەی باشەکەوتی مامۆستایان دەگێڕینەوە و مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ دادەمەزرێن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- جارێکی دیکە دادگەی تەمیزی بەلجیکا بڕیاری دا کە خەباتی #پەکەکە# تێرۆریستی نییه. هەر بۆیە ش دادگەیی کردنی 37 سیاسەتمەداری کورد پەسەند نەکرا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp