$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە #دێرسیم# هەڵیانکوتایە سەر بەشی ناوخۆیی و ماڵی خوێندکاران و لانیکەم 12 خوێندکاریان دەستبەسەر کرد.
- لە تورکیا دادگا بڕیاریدا شەش مانگ سزای زیندانیکردن بۆ #ئیدریس بالوکەن# پەرلەمانتاری #پارتی دیموکراتی گەلان# #هەدەپە# ببڕێتەوە.
- هودا کایا پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- ئەستەنبوڵ-ی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی فاتیح-ی سەر بە شاری ئەستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکرا.
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی #هەڵەبجە#، بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ئایندە بەردەوامبێت،و دوای ئەوەش لەکۆبونەوەیەکدا بەکۆی دەنگ بڕیاری نوێی لەبارەوە دەدەن.
- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاشکرایدەکات، کە پرۆژەیەکیان پەسەندکردووە بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان و تاوەکو ببێتە نەخشەرێگایەک، بەئامانجی ڕێکخستنی ناوماڵی یەکێتی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17,689 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !