=KTML_Bold=نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یەکێتیی نووسەران دەکات.=KTML_End=
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستان:=KTML_End=
لە یادى پەنجا و چوار ساڵەى دامەزراندنى #یەکێتی نووسەرانی کورد#دا، بە گەرمى پیرۆزبایى له نووسەرانى کورد دەکەم، هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنى بەردەوامیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و خزمەتى پیرۆزیان بۆ برەودان بە زمان و وێژەى کوردى دەڕوانم.
نووسەرانى دڵسۆزى کورد هەمیشە بۆ هۆشیارى و پاراستنى ناسنامەى نەتەوەیى و نیشتمانیى کورد و کوردستان و بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى، ڕەنج و خزمەتێکى زۆریان کردووە و هەوڵى بەردەوامیان بۆ چەسپاندنى بەهاکانى پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیى داوە.
سڵاو لە گیان و یادى ئه و کەڵە نووسەرانەى بە خزمەت و بەرهەمەکانیان هەمیشە لە بیرى ئێمەدا دەمێننەوە و بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#10-02-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 198 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !