$باکووری کوردستان$
- بە تۆمەتی ئەندامی ڕێکخستنی #پەکەکە#، سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەر یادیشەن کارابولوت هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیەکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-#هەدەپە#دا سەپێنرا.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە #سوپای پاسداران#، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاندووە کە سپای پاسداران بنکە و مەقەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتیان لەنێو بردووە. کاوە بەهرامی بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە وتووژێک لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئیدعاکانی سپای پاسداران دوورە لە ڕاستی و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ بنکەیەکی جێگیرمان نییە.[3]
- دوای دەستلەکارکێشانەوەی شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شاری #مەهاباد# و ئامادەنەبوونی دوو ئەندامی جێگرەوە بۆ دەستبەکاربوون لە شوێنی ئەوانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەنجوومەنەکە هەڵوەشێندرایەوە.[4]
- شاکر (فەرهاد) بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتنگەی ناوەندیی #ورمێ#، لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# تەرمی دوو خوشکە کوژراوەکە لە گۆرستانی گشتی چەمچەماڵ بەخاک سپێردرا.[1]
- سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق، #مستەفا کازمی# گەییشتە #هەولێر# و لەگەڵ لێپرسراوانی باشووری کوردستان کۆدەبێتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386618/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مستەفا کازمی گەییشتە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مستەفا کازمی گەییشتە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندرووستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە #کۆرۆنا# بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 591 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 کەسیش دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[4]
- وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، پڕۆسەی خوێندن بۆ هەموو قۆناخەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات جگە لە پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی و 12 کە لەنێو پۆلەکاندا دەبێت و لە 27ی ئەیلوولەوە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان و دەبێت مەتر و نیوێک لەنێوانیان بێت.[4]
- شارەوانی #سلێمانی# گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەکەی لەگەڵ کۆمپانیای دوزی هەڵوەشاندەوە و سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش ڕایگەیاند: دەبێت دەرخستەی تایبەت بە ئیدارەدان و چاودێری و چاکسازی ئامادە بکرێت بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی بە مەبەستی دابینکردنی بودجە بۆی.[2]
- ڕۆژنامەنووس سیروان حەسەن کە فەرمانبەرە لە قایمقامیەتی #کەلار#، کۆمێنتی نەشیاوی لەسەر قایمقامی کەلار نووسیوە، ئەویش سکاڵای لەسەری تۆمار کردووە، بۆیە پۆلیس لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیری کرد.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- #تەیفور بەتحایی#، سینەماکار و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سوید کۆچی دواییکرد.[1]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی باشووری ئەوروپا ڕایگەیاند، دەبێت ئەوروپا هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای دژی ڕەفتارەکانی تورکیا هەبێت.[7]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە شێوەیەکی بێسنوور هێرشیکردووەتە سەر سەرۆک کۆماری تورکیا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ماکرۆن هاوشێوەی کاتی ئیمپریالیزم لە دەریای ناوەڕاست ڕەفتار دەکات و تورکیا تەواوی پیلان و یارییە خراپەکانی فەرەنسای ئاشکرا کردووە و ئیدی ئه و سەردەمە بەسەرچووە فەرەنسا تەواوی شتەکانی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت.[7]
- ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان، کە بۆ ئازادی ئۆجالان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاوە دەستی پێکردبوو، لە شەشەمین ڕۆژدا ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی ئەڵمانیا بووەوە.[8]
- سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئێستا لە سووریا نەوتەکەمان کۆنترۆڵکردووە و هاوکاریی کورد دەکەین و ژیانیان خۆشتر دەکەین.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp