$باکووری کوردستان$
- ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی سەرنجی خستە سەر ناردنەوەی تەرمی گریلای #هەپەگە# عەگید ئیپەک بە ڕێگای پۆستەوە و ڕایگەیاند: ئێمە لە دژی ئەو کردارە لە ناوەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار دەکەین.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی #سنە# ئازاد کرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380813/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خەبات دێهدار لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خەبات دێهدار لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_End=
- لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان لە ناوچەی سنووری چاڵدێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گروپیک لە #کۆڵبەر#ان. بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی مەجید بەرایی خەڵکی گوندی شێخ سلۆ بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری #ماکۆ# لە پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #کەرکووک# بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا.[2]
- بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێشنیازێکیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا مافی کرێکارەکان لەلایەن خاوەن کارەکانەوە پێشێل نەکرێت و لەبەرامبەردا ڕەچاوی دۆخی خاوەنکارەکانیش بکات و دەشڵێت، هەر خاوەن کارێک کرێی کرێکارەکانی نەدات سزادەدرێت.[1]
- تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: 11 توشبووی تری کۆرۆنا لە هەولێر چاکبونەتەوەو کۆی گشتی چاکبوەکانیش گەیشتوەتە 52 کەس.[2]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ڕووداوەکەی شارۆچکەی #پردێ# لە ڕۆژئاوای کەرکووک. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە جگە لەو دوو کەسەی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرکەوتووە کە چەند کەسێکی دیکەش لە پشت ڕووداوەکەن، بەگوێرەی زانیارییەکان لیژنەکان دەسەڵاتی تەواویان پێدراوەو چەند ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکووک بەکەمتەرخی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە لەسەر ئەو ڕووداوە.[3]
- کۆمپانیای پایۆنێر دەرمانە نوێیەکەی بۆ چارەسەری #کۆڕۆنا# پێشکەش بە #وەزارەتی تەندروستی# دەکات.[2]
- لە پارێزگای #هەولێر# قەدەغەی هاتووچۆ تا چوار ڕۆژی دیکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و وادەی داخستنی 13 گەڕەکی نێو شارەکەش کۆتاییهات.[3]
- شەوی ڕابردوو لە گوندی قنگربان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی #کفری# سەر بە ئیدارەی #گەرمیان#، دوو شوانی گەنج بەناوەکانی 'قەحتان عەدنان و #قەندیل# ئیبراهیم' کوژران.[4]
- #جەعفەر شێخ مستەفا#، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا #داعش# گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە بۆیە هیچ جموجۆڵیان نەبووە، بەڵام ئیستا بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کێشە نێوخۆییەکانی عێراق و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە گوشاریان لەسەر نەماوە و زۆر بەهێزبوونەتەوە، بەجۆرێک بەس شارەکانیان کۆنترۆڵنەکردووە، ئەگینا لە #حەمرین#ەوە تاوەکو سنووری سووریا ناوچەیان لە بەردەستە و بنکە و بارەگایان هەیە و تەنانەت مەشقیش دەکەن.[1]
- گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دوای ڕەمەزان مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەست پێدەکەینەوە کە ناتۆ سەرپەرشتیی دەکات. بۆ ئەو مەبەستەش ناتۆ، هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە گفتوگۆدان.[1]
- دوای چەندین هێرش و پەلاماری چەتەکان بۆسەر پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان، وەزیری پێشمەرگە بڕیاریدا سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە #کوڵەجۆ# زیاد بکرێن.[4]
- بەهۆی خەرج نەکردنی موچەکانیان بۆ ماوەی 72 ڕۆژ لەلایەن #وەزارەتی دارایی# هەرێمەوە، کۆمپانیای سەگرمە کە ئەرکی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانی سنووری گەرمیانی لە ئەستۆیە، کارەکانی هەڵپەساردووە و کرێکارەکانی مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.[4]
- ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، گەورەترین کارگەی درووستکردنی #ماسک# و کەلوپەلی پزیشکی لە شاری هەولێر کرایەوە.[3]
- نزیکەی 180 سەربازی کورد لە ڕیزی هێزەکانی عێراق ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و بەهیوای هاتنەوە بۆماڵ، هاتوونەتە خاڵی پشکنینی بازاڕگەی #مەخموور#، بەڵام لەبەر قەدەغەی هاتووچۆ، ڕێگەی هاتنە ناو هەرێمی کوردستانیان لێ گیراوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە بڵاوبوونوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە بەندیخانەکانی پارێزگای #سلێمانی# دەکات.[1]
- بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 789 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 97 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 1198 کەس. هاوکات بەرپرسانی تورک دەڵێن، لە تورکیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 56 هەزار و 956 کەس.[6]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا توشبوونی 34 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیاند و دەشڵێت، کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە هەزارو 352 توشبوو.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp