- والی #ئامەد# لە 14 گوندی سێ ناوچەی لیجە و هازرۆ و کوجاکوی سەر بە پارێزگای ئامەد قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
- وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هەڵەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەی تەبقە-ی سوریا، 18 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستدا.
- فەرماندەيی ژوری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان ڕاگەیاند، بۆ گەمارۆدان و دابڕینی شاری ڕەققە و ڕزگارکردنی ناوچەکانی دەوروبەری ئه و شارە.[1]
- فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە فەرمانیان پێکراوە لەئامادەباشیدابن بۆ هێرشکردنەسەر داعش لەقەزای #حەویجە# و دەشڵێت، پێشمەرگە بەشداردەبێت.[2]
- لە شاری هەولێر بە بۆنەی 29 هەمینساڵیادی تاوانی #ئەنفال#ەوە، گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و کەسوکاری ئەنفالکراوەکانەوە بەڕێوەچوو و تێدا داواکرا بە تاوانبارانی داڵدەدراو بدرێنە دادگا.
- دوو زیندانی سیاسی کورد و زیندانییەکی چەپی ئێرانی لە زیندانی ڕەجایی-شاری کەرەجی ئێران بە مەبەستی پشتگیری مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا مانگرتن-یان لە خواردن ڕاگەیاندووە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15,557 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !